ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
65 : 12

وَلَمَّا فَتَحُواْ مَتَٰعَهُمۡ وَجَدُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ رُدَّتۡ إِلَيۡهِمۡۖ قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبۡغِيۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتۡ إِلَيۡنَاۖ وَنَمِيرُ أَهۡلَنَا وَنَحۡفَظُ أَخَانَا وَنَزۡدَادُ كَيۡلَ بَعِيرٖۖ ذَٰلِكَ كَيۡلٞ يَسِيرٞ

[ وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ] دواتر كه‌ شتومه‌كه‌كانیان كرده‌وه‌ بینیان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ بۆ ئه‌وێ خواردنی پێ بكڕن هه‌مووی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆیان [ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي هَذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ] وتیان: ئه‌ی باوكه‌ ئێمه‌ چیمان له‌م وه‌زیره‌ ده‌وێت ئه‌وه‌تا شتومه‌كی خۆمانی بۆ گه‌ڕاندوینه‌ته‌وه‌ [ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا ] ئه‌گه‌ر براكه‌مان له‌گه‌ڵمان بنێری خواردنی زیاتر دێنین، وه‌ براكه‌شمان ئه‌پارێزین [ وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ] وه‌ باری حوشترێك خواردن زیاتر له‌گه‌ڵ خۆماندا ئه‌هێنین [ ذَلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ (٦٥) ] ئه‌م زیاده‌یه‌یش بۆ پاشاكه‌ یان بۆ یوسف سووك و ئاسانه‌ به‌لایه‌وه‌ كه‌ بمانداتێ و لای قورس نیه‌. info
التفاسير: