ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
37 : 11

وَٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ

{ فەرمان كرا بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - كەشتی دروست بكات} [ وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] وه‌ له‌ پێش چاوی ئێمه‌ و به‌ ره‌زامه‌ندى و پاراستنى ئێمه‌ كه‌شتیه‌كه‌ دروست بكه‌ [ وَوَحْيِنَا ] وه‌ به‌ وه‌حی و فه‌رمانى ئێمه‌ دروستی بكه‌ پێت ئه‌ڵێین چۆنی دروست بكه‌ به‌و شێوازه‌ [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] به‌ڵام گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌و داواى ڕزگار كردنى سته‌مكارانم لێ مه‌كه‌ [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٣٧) ] ئه‌وان ڕزگار نابن و هه‌موویان نوقمی ئاوه‌كه‌ ئه‌بن. info
التفاسير: