ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
38 : 10

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

{هەموو كافران ناتوانن تەنها سوورەتێكی بچوكی هاوشێوەی قورئان بێننەوە} [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌ محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌ [ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِثْلِهِ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه‌ له‌ ره‌وانبێژى و فه‌صاحه‌تدا وه‌ك قورئانی پیرۆز بێت [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش تواناتان هه‌یه‌ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ بانگی بكه‌ن له‌ خه‌ڵكی و خواكانتان ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن هه‌مووتان كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێنن، (هه‌رگیز ناتوانن چونكه‌ قورئان فه‌رمووده‌و كه‌لامى خوایه‌، چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت). info
التفاسير: