ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

البینة

គោល​បំណងនៃជំពូក:
بيان كمال الرسالة المحمدية ووضوحها.
ڕوونکردنەوەى تەواو و کامڵی پەیامی موحەممەدى و بێ خەوشی و ڕوونی ئەم پەیامە. info

external-link copy
1 : 98

لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لەخاوەن پەیامەکان -جولەکە وگاوڕەکان- ولە بت پەرستەکان، دەستیان ھەڵنەگرت لە بێباوەڕی خۆیان ھەتا تەنانەت ئەو کاتەیشی بەڵگەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات (دەربارەی کۆتا پێغەمبەر). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 98

رَسُولٞ مِّنَ ٱللَّهِ يَتۡلُواْ صُحُفٗا مُّطَهَّرَةٗ

ئەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایەش پێغەمبەرێکە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە کتێبی پاک وبێگەرد (قورئان)یان بەسەردا دەخوێنێتەوە، پاکوخاوێنەکان نەبێت دەستی لێنادەن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 98

فِيهَا كُتُبٞ قَيِّمَةٞ

لەو نووسراوانەدا ھەواڵگەلێکی ڕاست وچەندان حوکمی دادپەروەری و بەنرخی تێدایە، ڕێنومێنی خەڵکی دەکەن بۆ ھەرشتێک کە ببێتە هۆی چاکبوونیان وهەروەها لەبەرژەوەندی وهۆشمەندی وژیری ئەواندا بێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 98

وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ

جولەکەكان ئەوانەی تەوراتیان پێدرا، وە له گاوڕەکان ئەوانەی ئینجیلیان پێدرا (دەربارەی پێغەمبەرێتی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-) جیاوازیان تێ نەکەوت، دوای ئەوە نەبێت کەبەڵگەی ڕوونیان دەربارەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بۆ ھات، ئەو کاتە بوون بەدوو دەستەوە کۆمەڵێکیان باوەڕیان ھێنا وکۆمەڵێکی تریش لەگەڵ ئەوەی چاکیش دەیانزانی کە پێغەمبەرەکەی ڕاستە، بەڵام لەبەر کوفر وبێباوەڕیان بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 98

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ

تاوان وخراپە وسەرسەختی جولەکە وگاوڕەکان لەوەدا دەردەكەوێت، ئەوان لەم قورئانەدا فەرمانیان پێ نەکراوە بەو فەرمانانە نەبێت کە لە کتێبەکانی خۆیاندا پێیان کرابوو، کە بەتەنھا اللە -تەعاﻻ- بپەرستن ودوور بکەونەوە لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی، وە نوێژ بکەن وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەربکەن، ئەوەی فەرمانیان پێکراوە، ئاینێکی ڕاست ودروستە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فضل ليلة القدر على سائر ليالي العام.
فەزڵ وگەورەیی وڕێزی شەوی قەدەر بەسەر تەواوی شەوەکانی تری ساڵدا. info

• الإخلاص في العبادة من شروط قَبولها.
ئیخلاص ودڵسۆزی لە پەرستندا، مەرجی وەرگرتنیەتی لای پەروەردگار. info

• اتفاق الشرائع في الأصول مَدعاة لقبول الرسالة.
ھاوڕابوون ویەکگرتنەوەی شەریعەتەکان لە بنەماکاندا ھۆکاری وەرگرتنی پەیامەکە وڕازی بوونە پێی. info