ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

العلق

គោល​បំណងនៃជំពូក:
الإنسان بين هدايته بالوحي وضلاله بالاستكبار والجهل.
مرۆڤ لەنێوان ڕێنموێنی و هیدایەتدانیەتی بە وەحی و گومڕابوونیەتی بە خۆبەگەورەزانین و نەزانین. info

external-link copy
1 : 96

ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ

-ئەی پێغەمبەر- ئەوەی اللە -تەعاﻻ- وەحی بۆ کردوویت بیخوێنەوە، بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کەھەموو بەدیھێنراوەکانی بەدیهێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 96

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ

ئادەمیزادی بەدیھێناوە لە پارچە خوێنێکی مەییوو (پێش ئەوە دڵۆپێک مەنی بووە). info
التفاسير:

external-link copy
3 : 96

ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ

-ئەی پێغەمبەر- ئەوەی اللە -تەعاﻻ- وەحی بۆ کردوویت بیخوێنەوە، بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کە لەھەموو کەس بەخشندەتر ومیھرەبانتر وبەڕێزترە، ئەو زاتە پیرۆزە زۆر بەخشندە وخاوەن فەزڵ وچاکەیە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 96

ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ

ئەو پەروەردگارەی کەئادەمیزادی فێری زانست وزانیاری وخەت ونووسین کرد بەھۆی پێنووسەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 96

عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ

ئادەمیزادی فێری شتانێک کرد کە پێشتر نەیدەزانین. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 96

كَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ

بەڕاستی مرۆڤی لەسنوور دەرچووی وەک ئەبو جەھل سنوری خۆی تێپەڕاند لەو سنوورانەى اللە -تەعاﻻ- دایناون. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 96

أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ

كاتێك بینی کە دەوڵەمەند بووە بە ماڵ وسەروەت وسامان وپلەوپایە وناوبانگی. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 96

إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ

بەڕاستی -ئەی مرۆڤ- گەڕانەوەی (پاش مردن وزیندووبوونەوەت) ھەر بۆلای پەروەردگارتە لەڕۆژی قیامەتدا، پاداشتی ھەموو کەسێک دەداتەوە بەو شێوەیەی شایستەیەتی. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 96

أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يَنۡهَىٰ

ئایا لەو کارەی ئەبو جەھل سەیرترت بینیووە کە ڕێگری دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 96

عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ

لەبەندەکەمان موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- کاتێک کە نوێژی دەکرد لای کەعبە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 96

أَرَءَيۡتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلۡهُدَىٰٓ

پێم بڵێ ئەگەر ئەو (بەندە نوێژ خوێنە مەبەست پێی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-) لەسەر ڕێبازی ھیدایەت وھەق وچاوڕوونی بێت لەلایەن پەروەردگاریەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
12 : 96

أَوۡ أَمَرَ بِٱلتَّقۡوَىٰٓ

یان فەرمان بەخەڵکی بکات بەتەقواداری وخواناسین، بەوەی فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لەنەهی لێکراوەکان، ئایا ئەبو جەهل ڕێگری لەکەسێکی وا دەکات کە ئەمە کردەوە وباسی بێت؟! info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• رضا الله هو المقصد الأسمى.
ڕێزلێنانى خواى گەورە لە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى ناو و یادی بەرز کردەوە. info

• أهمية القراءة والكتابة في الإسلام.
بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- مەبەستە گەورە و مەزنەکەیە. info

• خطر الغنى إذا جرّ إلى الكبر والبُعد عن الحق.
گرنگی خوێندنەوە و نووسین لە ئیسلامدا. info

• النهي عن المعروف صفة من صفات الكفر.
مەترسی دەوڵەمەندی ئەگەر ھاتوو سەری کێشا بۆ خۆبەزلزانین و دوور کەوتنەوە لەھەق و ڕاستی. info

• إكرام الله تعالى نبيه صلى الله عليه وسلم بأن رفع له ذكره.
ڕێگری کردن لە کردەوەى چاکە سیفەتێکە لە سیفەتەکانى بێباوەڕی -کوفر-. info