ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
75 : 9

۞ وَمِنۡهُم مَّنۡ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنۡ ءَاتَىٰنَا مِن فَضۡلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

لە نێو دووڕوەکاندا ھەیشیانە پەیمان و بەڵێنیان بەخوادا و وتیان: ئەگەر خوای گەورە لە فەزڵی خۆیمان پێ ببەخشێت و ماڵ و سامانمان بداتێ ئەوا خێر و سەدەقە و دەستگیرۆی ھەژاران دەکەین، وە دەچینە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەو پیاوچاکانەی کە کاروکردەوەکانیان باش و خاسە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب جهاد الكفار والمنافقين، فجهاد الكفار باليد وسائر أنواع الأسلحة الحربية، وجهاد المنافقين بالحجة واللسان.
واجبە جیھاد کردن و تێکۆشان لە پێناو خوادا دژ بە بێباوەڕان و دووڕوەکان، جیھادی بێباوەڕان بەدەست و ھەموو جۆرەکانی چەک و چۆڵی جەنگی دەکرێت، وە جیھاد و تێکۆشانیش دژ بەدووڕوەکان بە بەڵگە ھێنان و گفتوگۆ و زمان دەکرێت. info

• المنافقون من شرّ الناس؛ لأنهم غادرون يقابلون الإحسان بالإساءة.
دووڕوەکان خراپترین چین و توێژی ناو خەڵکی و کۆمەڵگەن، چونکە ئەوان وەڵامی چاکە بە خراپە و غەدر و خیانەت دەدەنەوە. info

• في الآيات دلالة على أن نقض العهد وإخلاف الوعد يورث النفاق، فيجب على المسلم أن يبالغ في الاحتراز عنه.
لەم ئایەتانەدا ئەوە بەدی دەکرێت کە پەیمان و بەڵێن شکاندن دووڕوویی و نیفاق بە دوای خۆیدا دەھێنێت، بۆیە پێویستە مرۆڤی موسڵمان ھەموو ھەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ تاوەکو بەدوور بێت لە پەیمان و بەڵێن شکاندن. info

• في الآيات ثناء على قوة البدن والعمل، وأنها تقوم مقام المال، وهذا أصل عظيم في اعتبار أصول الثروة العامة والتنويه بشأن العامل.
لەم ئایەتانەدا وەسف و سەنای ھێزی جەستە و کار کراوە، وە دەتوانێت جێگای پارە و پوڵ بگرێتەوە، وە ئەمەش بنەمایەکی گەورەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی سەروەت و سامانی گشتی، وە ئاگادار بوون لەکار و ھێزی کار. info