ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
12 : 8

إِذۡ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّي مَعَكُمۡ فَثَبِّتُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ سَأُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ فَٱضۡرِبُواْ فَوۡقَ ٱلۡأَعۡنَاقِ وَٱضۡرِبُواْ مِنۡهُمۡ كُلَّ بَنَانٖ

- ئەی پێغەمبەر - وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای کرد بۆ فریشتەکان، ئەوانەی کە خوای گەورە ناردنی بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران لە جەنگی بەدردا : - ئەی فریشتەکان - بڕۆن یارمەتیان بدەن بەراستی خۆیشم لەگەڵتانم بەپشتگیری و سەرکەوتن، ورەی باوەڕداران بەھێز بکەن لەسەر جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنەکانیاندا، من خۆیشم ترس و بیمی زۆر دەخەمە دڵی بێباوەڕانەوە، - ئەی باوەڕداران - ئێوەیش بەتوندی بدەن لەگەردنی بێباوەڕان تاوەکو بمرن، وە بدەن لە ھەموو جومگە و سەر پەنجەکانیان ھەتا لەکار دەکەون و توانای شەڕکردنیان لەگەڵتان نامێنێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• في الآيات اعتناء الله العظيم بحال عباده المؤمنين، وتيسير الأسباب التي بها ثبت إيمانهم، وثبتت أقدامهم، وزال عنهم المكروه والوساوس الشيطانية.
لەم ئایەتانەدا بایەخ و گرنگی پێدانی گەورەی خوا بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت، وە ئاسانکردنی ئەو ھۆکارانەیش کە دەبێتە دامەزراندنی باوەڕەکەیان، وە مەحکەم کردن و سەقامگیر کردنی قاچەکانیان، وە دوور خستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتی و وەسوەسە شەیتانیەکان لێیان. info

• أن النصر بيد الله، ومن عنده سبحانه، وهو ليس بكثرة عَدَدٍ ولا عُدَدٍ مع أهمية هذا الإعداد.
سەرکەوتن بەدەست خوای گەورەیە، وە لەلایەن ئەویشەوەیە، ئەوەش بزانین کە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و چەک و چۆڵ نیە، بەڵکو بەپشت بەستن بەخوایە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین ژمارە و چەک و چۆڵیش گرنگی خۆی ھەیە. info

• الفرار من الزحف من غير عذر من أكبر الكبائر.
ھەڵھاتن و پشتکردنە دوژمن لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا بەبێ بوونی ھیچ عوزرێک یەکێکە لە گەورەترین گوناھە گەورەکان. info

• في الآيات تعليم المؤمنين قواعد القتال الحربية، ومنها: طاعة الله والرسول، والثبات أمام الأعداء، والصبر عند اللقاء، وذِكْر الله كثيرًا.
ئەم ئایەتانە بنەماکانی جەنگ و شەڕکردن فێری باوەڕداران دەکات، لەوانەیش: گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر، وە دامەزراوی لەڕووی دوژمناندا، وە ئارامگرتن لەکاتی ڕوو بەڕوبونەوەدا، وە زۆر یادی خوا کردن. info