ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
10 : 8

وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشۡرَىٰ وَلِتَطۡمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمۡۚ وَمَا ٱلنَّصۡرُ إِلَّا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

- ئەی باوەڕداران - خوای گەورە بۆیە پشتیگیریتانی بە فریشتە كرد بۆ ئەوەی ببێتە موژدەی سەرکەوتنتان، بەوەی پەروەردگارتان سەرخەرتانە بەسەر دوژمنەکانتاندا، وە دڵیشتان ئۆقرەی پێ بگرێ ، چونکە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و زۆری كەرەستەكانی جەنگ نیە، بەڵکو سەرکەوتن ھەر لەلایەن خوای گەورەوەیە، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە لەموڵکیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کارجوان و حەکیمە لەشەریعەت و قەدەریدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• في الآيات اعتناء الله العظيم بحال عباده المؤمنين، وتيسير الأسباب التي بها ثبت إيمانهم، وثبتت أقدامهم، وزال عنهم المكروه والوساوس الشيطانية.
لەم ئایەتانەدا بایەخ و گرنگی پێدانی گەورەی خوا بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت، وە ئاسانکردنی ئەو ھۆکارانەیش کە دەبێتە دامەزراندنی باوەڕەکەیان، وە مەحکەم کردن و سەقامگیر کردنی قاچەکانیان، وە دوور خستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتی و وەسوەسە شەیتانیەکان لێیان. info

• أن النصر بيد الله، ومن عنده سبحانه، وهو ليس بكثرة عَدَدٍ ولا عُدَدٍ مع أهمية هذا الإعداد.
سەرکەوتن بەدەست خوای گەورەیە، وە لەلایەن ئەویشەوەیە، ئەوەش بزانین کە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و چەک و چۆڵ نیە، بەڵکو بەپشت بەستن بەخوایە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین ژمارە و چەک و چۆڵیش گرنگی خۆی ھەیە. info

• الفرار من الزحف من غير عذر من أكبر الكبائر.
ھەڵھاتن و پشتکردنە دوژمن لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا بەبێ بوونی ھیچ عوزرێک یەکێکە لە گەورەترین گوناھە گەورەکان. info

• في الآيات تعليم المؤمنين قواعد القتال الحربية، ومنها: طاعة الله والرسول، والثبات أمام الأعداء، والصبر عند اللقاء، وذِكْر الله كثيرًا.
ئەم ئایەتانە بنەماکانی جەنگ و شەڕکردن فێری باوەڕداران دەکات، لەوانەیش: گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر، وە دامەزراوی لەڕووی دوژمناندا، وە ئارامگرتن لەکاتی ڕوو بەڕوبونەوەدا، وە زۆر یادی خوا کردن. info