ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

النبأ

គោល​បំណងនៃជំពូក:
بيان أدلة القدرة على البعث والتخويف من العاقبة.
ڕوونکردنەوەى بەڵگەکانى توانا و دەسەڵات لەسەر زیندووکردنەوە و ترساندن لە سەرەنجام. info

external-link copy
1 : 78

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ

لەچی پرسیار دەكەن ئەو هاوبەش پەیداكارانە -موشریکانە- دوای ئەوەی الله -تەعاﻻ- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی بۆ ڕەوانەكردوون؟! info
التفاسير:

external-link copy
2 : 78

عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ

هەندێكیان پرسیار لە هەندێكی تریان دەكەن دەربارەی هەواڵە گەورەكە، ئەوە ئەو قورئانەیە نێردراوەتە سەر پێغەمبەرەكەیان كە هەواڵی زیندووبوونەوەی لە خۆ گرتووە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 78

ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ

ئەو قورئانەی كە ئەوان جیاوازن تێیدا و وەسفی دەكەن بە جادوو یان بە هۆنراوە یان بە غەیب زانین یان بە ئەفسانەی پێشینان. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 78

كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ

وانییە بەو شێوەى ئەوان گومانی بۆ دەبەن -بانگەشەی بۆ دەکەن-، ئەوانەی قورئان بەدرۆ دەزانن لەمەودا سەرەنجامی درۆی خراپی خۆیان دەزانن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 78

ثُمَّ كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ

پاشان دڵنیایان دەكاتەوە لێی جارێكی تر. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 78

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدٗا

ئایا زەویمان ڕانەخستووە بۆیان و گونجاوە بۆ دامەزران ونیشتەجێبوونیان لەسەری؟! info
التفاسير:

external-link copy
7 : 78

وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادٗا

وه شاخەكانمان لەسەر زەوی وەك مێخ لێكردووه تاكو ڕێگری بكات لە هەر لەرزینەوەیەك. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 78

وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجٗا

ئێوەمان بەدیهێناوە -ئەی خەڵكینە- لەچەند جۆرێك: له نێر و له مێ. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 78

وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا

وە خەوتنتانمان گێڕاوە بە دابڕان لە چالاكی بۆ ئەوەی بحەسێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 78

وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا

وە شەومان گێڕاوە بە داپۆشەر بۆتان بە تاریكیەكەی وەك ئەو پۆشاكەی كە دامێنتانی پێ دادەپۆشن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 78

وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشٗا

وە ڕۆژمان گێڕاوە بە گۆڕەپان بۆ ئیش و گەڕان بەدوای ڕۆزیدا. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 78

وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا

وە حەوت ئاسمانمان بەدیهێناوە بەسەرتانەوە بەهێز لە بنیادناندا و پتەو لە دروستكردندا. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 78

وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا

وە ڕۆژمان گێڕاوە بەچرایەكی بەهێز لە بڵێسە وڕووناكی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 78

وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا

وە بارانمان باراندووە بۆتان زۆر بەخووڕ لەو هەورانەی كاتی باران بارینیان هاتووە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 78

لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبّٗا وَنَبَاتٗا

بۆئەوەی بەو بارانه بڕوێنین جۆرەها دانەوێڵە وڕووەك. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 78

وَجَنَّٰتٍ أَلۡفَافًا

وەپێی دەڕوێنین باخی زۆر وچڕوپڕ لەزۆری بەناویەكداچوونی لقەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 78

إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتٗا

بەڕاستی ڕۆژی جیاكردنەوە لە نێوان دروستكراوەکاندا وادەیەكی دیاری كراوە بەكاتێك كە دواناكەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 78

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجٗا

ئەو ڕۆژەی كە فریشتەكە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەكات بە كەڕەنادا (سوڕ)دا ئینجا ئێوە -ئەی خەڵكینە- كۆمەڵ كۆمەڵ دێن. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 78

وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبٗا

وە ئاسمان كرایەوە و درزی تێکەوت وەك دەرگای كراوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 78

وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا

وە شاخەكان خرانە ڕێ هەتا بوون بە تەپوتۆزێكی پەرش وبڵاو وەك (تراویلكە:سەراب)یان لێهات. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 78

إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادٗا

بەڕاستی دۆزەخ لە قەرەوڵ و چاوەڕوانیدایە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 78

لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابٗا

شوێنی ستەمكارانە و دەگەڕێنەوە بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 78

لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحۡقَابٗا

تیایدا دەمێننەوە سات وساڵانێكی زۆر كە كۆتایی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 78

لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدٗا وَلَا شَرَابًا

نایچێژن تێیدا هەوایەكی ساردكەرەوە كە ساردیان بكاتەوە لەگەرمای دۆزەخ، هەروەها نایچێژن تێیدا خواردنەوەیەكی بەتام. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 78

إِلَّا حَمِيمٗا وَغَسَّاقٗا

نایچێژن تێیدا جگە لە ئاوی زۆر گەرم، وە ئەوەی دەچۆڕێت لە كێم وزوخاوی ئەهلی ئاگر. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 78

جَزَآءٗ وِفَاقًا

پاداشتێكە گونجاوە بۆ ئەوەی لەسەری بوون لە بێباوەڕی و گومڕایی. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 78

إِنَّهُمۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ حِسَابٗا

بەڕاستی ئەوان لە دونیادا نەدەترسان لە لێپێچینەوەی الله -تەعاﻻ- لێیان لە قیامەتدا، چونكە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان نەدەهێنا بە زیندووبوونەوە، ئەگەر بترسانایە لە زیندووبوونەوە باوەڕیان دەهێنا بە الله -تەعاﻻ-، وە كردەوەی چاكیان ئەنجام دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 78

وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابٗا

وە دڵنیا بوون لە بەدرۆخستنەوەى ئایەتەکانمان کە نێردراو بوون بۆ پێغەمبەرەكەمان. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 78

وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبٗا

وە هەموو كردەوەكانیانمان هەژمار كردووە وڕێکمان خستووە بە نووسین ونووسراوە لە لاپەڕەی كردەوەكانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 78

فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا

دەی بچێژن -ئەی ستەمكاران- لەم سزا بەردەوامە، بۆتان زیاد ناكەین جگە لەسزا وئازار نەبێت بۆ سەر سزا وئازارەکانتان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إحكام الله للخلق دلالة على قدرته على إعادته.
توانا وهێزی الله -تەعاﻻ- لەسەر بەدیهێنانی بوونەوەر بەشێوەیەکی تۆکمە و وردبین بەڵگەیه لەسەر توانای بەدیهێنانەوەی جارێكی تر. info

• الطغيان سبب دخول النار.
یاخی بوون وسنوور تێپەڕاندان هۆكاری چوونه ئاگره. info

• مضاعفة العذاب على الكفار.
زیادكردنی سزا وئازار لەسەر بێباوەڕان. info