ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
11 : 71

يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا

(ئەگەر وابکەن) بارانی بەلێزمە وخوڕەمتان بۆ دەبارێنێ ھەرکاتێک پێویستان بوو، وە تووشی وشکە ساڵی نابن (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیستغفار کردن وداوای لیخۆشبوون لە خوا ھۆکاری سەرەکیە بۆ ڕزق وڕۆزی زۆربوون وبارینی باران). info
التفاسير:

external-link copy
12 : 71

وَيُمۡدِدۡكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ جَنَّٰتٖ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ أَنۡهَٰرٗا

سەروەت وسامان ومنداڵی زۆرتان پێدەبەخشێت، لەگەڵ باخ وکێڵگە وڕووبار وجۆگەی زۆر هەتاوەکو لەبەرهەمەکەى بخۆنەوە وئاوی ئاژەڵ وکشتوکاڵتانی پێبدەن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 71

مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا

ئەوە ئێوە چیتانە -ئەی قەومەکەم- بۆ لە شکۆ وپلەوپایە وگەورەیی اللە -سبحانه وتعالى- ناترسن، وسەرپێچی دەکەن بێ ئەوەی گوێی پێبدەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
14 : 71

وَقَدۡ خَلَقَكُمۡ أَطۡوَارًا

ئەو پەروەردگارەی کە ئێوەی بەچەند قوناغێک دروستکردووە (لەناو سکی دایکتاندا سەرەتا دڵۆپێ ئاو، پاشان وەک پارچە پاروویەک، ئەمجا پارچە خوێنێک، دواتر ئێسک، وپاشان داپۆشینی ئەو ئێسکە بە گۆشت، لەکۆتایدا کۆرپەلەیەکی تەواو، لەدوای لەدایک بوونیش سەرەتا منداڵێکی ساوا، وپاشان گەنجێکی بەھێز وکۆتا قوناغیش پیری ومردن). info
التفاسير:

external-link copy
15 : 71

أَلَمۡ تَرَوۡاْ كَيۡفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗا

ئایا نابینن کە چۆن اللە -سبحانه وتعالى- ئاسمانی بە حەوت چینی لەسەر یەک دروستکردووە، هەرچینێک لەئاسمان بەسەر چینێکی ترەوەیە؟! info
التفاسير:

external-link copy
16 : 71

وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا

وە مانگی گێڕاوە بە ڕووناکی لە نێو ئاسمانی دونیا بۆ خەڵكی سەر زەوی، وە خۆریشی گێڕاوە بەمایەی ڕۆشنکردنەوە بۆ تەواوی بوونەوەر و دایگیرساندووە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 71

وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ نَبَاتٗا

ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە ئێوەی لە زەوی ڕواندووە (مەبەست ئەوەیە کەسەرەتا باوکە ئادەمی لەگڵ دروست کردووە)، پاشانیش نەوەکانی لەبەروبوومی زەوی سودمەند دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 71

ثُمَّ يُعِيدُكُمۡ فِيهَا وَيُخۡرِجُكُمۡ إِخۡرَاجٗا

پاشان دوای مردنتان دەتانگەڕێنێتەوە بۆنێو گڵ، ودواتریش جارێکی تر لەزەوی دەتانھێنێتە دەرەوە وزیندووتان دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 71

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ بِسَاطٗا

ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە زەوی بۆ ڕاخستوون، وئامادەی کردووە بۆ نیشتەجێبوون. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 71

لِّتَسۡلُكُواْ مِنۡهَا سُبُلٗا فِجَاجٗا

هەتا بەئاسانی ھاتوچۆ بکەن بەڕێگا فراوان وکراوەکانیاندا بۆئەوەی ڕزق وڕۆزی حەڵاڵ بەدەست بھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 71

قَالَ نُوحٞ رَّبِّ إِنَّهُمۡ عَصَوۡنِي وَٱتَّبَعُواْ مَن لَّمۡ يَزِدۡهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارٗا

نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی گەلەکەم سەرپێچیان کردم ویاخی بوون لەوەی فەرمانم پێکردن کە تەنھا تۆ بپەرستن وگوێڕایەڵی تۆ بن، کەچی گێل و گەمژەکانیان شوێن ئەو گەورانەیان کەوتن کە نە سەروەت وسامان ونە نەوە وکوڕەکانیان سودیان پێنەگەیاندن ؛ جگە لە زیان وگومڕایی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 71

وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا كُبَّارٗا

گەورە بێباوەڕەکانیان پیلان و فڕوفێڵی گەورەیان گێڕا، بەوەی خەڵکە گێل وگەمژەکەیان لەدژی نوح ھاندەدا. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 71

وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا

وە ووتیان بەشوێنكەوتوەكانیان: واز لەپەرستنی خواکانی خۆتان وبتەكانتان نەھێنن لە وەد و سواع ویەغوس ونەسر (ئەمانە پیاو چاکانێک بوون لە ماوەی نێوان ئادەم و نوح دا، جا کاتێک مردن خەڵکی لەبەر خۆشەویستیان وێنە وپەیکەریان بۆ کردن، دوای ئەوان شەیتان لە شێوەی کەسێکدا ھات بۆلای نەوەکانیان پێی ووتن: کەسانی پێش ئێوە ئەم پەیکەر و وێنانەیان پەرستووە ئێوەش بیپەرستن، ئەمەش بەیەکەم سەرەتا دادەنرێت بۆ بت پەرستن، ودواتریش گەشتە نیوە دوورگەی عەرەبی). info
التفاسير:

external-link copy
24 : 71

وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا

بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە خەڵکێكی زۆریان به بتەكانیان گومڕا کرد، -ئەی پەروەردگار- ئەم ستەمکارانە لە گومڕایی ولادان لە هەق زیاتر ھیچی تریان بۆ زیاد مەکە بەهۆی پێداگیریان لەسەر کوفر وتاوان کردن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 71

مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمۡ أُغۡرِقُواْ فَأُدۡخِلُواْ نَارٗا فَلَمۡ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارٗا

بەھۆی گوناھـ وتاوانیانەوە، ئەو گەلە له دونیا بە تۆفان نوقمی ئاو کران، ئەمجا پاش مردن ڕاستەوخۆ خرانە نێو ئاگرەوە، کەسێکیشیان دەست نەکەوت لە بت وخواکانیان کە ڕزگاریان بکات لە نوقم بوون وئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 71

وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا

ئەمجا پاش ئەوەی اللە -تەعالا- نوحی ئاگاداری کردەوە جگە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئیتر کەسی تر باوەڕی پێناھێنن، نوح پاڕایەوە فەرمووی: ئەی پەرورەدگارم ھیچ کەس لە بێباوەڕان مەھێڵە لەسەر ڕووی زەوی ھاتوچۆ بکات وبجوڵێت. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 71

إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا

بەڕاستی -پەروەردگارمان- ئەگەر وازیان لێبھێنیت، بەندە باوەڕدارەكانی تۆ گومڕا وسەرلێشێواو دەکەن، وتەنھا وەچە ومنداڵی خراپ وبێباوەڕ دەخەنەوە وگوێڕایەڵی تۆ ناكەن، وه زۆر بێباوەڕ ودوور لە خوا دەبن وشوكر وسوپاسی تۆیش ناكەن لەسەر نیعمەت وبەخشینەکانت. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 71

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارَۢا

ئەی پەروەردگارم لە من و لە دایک وباوکم ولەو کەسانەش خۆش بە کە بەباوەڕ وئیمانەوە دێنە ماڵم، ھەروەھا خۆش بە لە پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار، ئەی پەروەردگارم تەنھا لەناوچوون بکە بەبەشی ستەمکاران، ئەوانەی بەکوفر وگوناھـ وتاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الاستغفار سبب لنزول المطر وكثرة الأموال والأولاد.
داوای لێخۆشبوون له پەروەردگار هۆكاری باران بارین وزۆربوونی ماڵ وسامان ومنداڵ ونەوەیە. info

• دور الأكابر في إضلال الأصاغر ظاهر مُشَاهَد.
ڕۆڵی سەرگەورەکان لەگومڕاکردنی خەڵکە بچووک وئاساییەکە دیاردەیەکی ڕوون وئاشکرایە و بەچاو ھەستی پێدەکرێت. info

• الذنوب سبب للهلاك في الدنيا، والعذاب في الآخرة.
گوناھـ وتاوان ھۆکاری تیاچوونە لەدونیا، وهۆکاری سزای سەختیشە لەدواڕۆژدا. info