ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

المعارج

គោល​បំណងនៃជំពូក:
بيان حال وجزاء الخلق يوم القيامة.
ڕوونکردنەوەى حاڵ و پاداشتی خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا. info

external-link copy
1 : 70

سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٖ وَاقِعٖ

دەڵێن: نەزری کوڕی حارس داوای کرد ووتی: خوایە ئەگەر موحەمەد ڕاست دەکات ئەوە بەزوویی پێش ھاتنی قیامەت بەرد بارانمان بکەیت یان سزایەک بنێریت بۆ خۆم وھۆزەکەم، ئەوجا ئەوەی داوای کرد لەڕۆژی بەدردا بەسەریا ھات وکوژرا، بەم بۆنەیەوە ئەم سوورەتە دابەزی: کەسێک لە بت پەرست وموشریکەکان نزای لەخۆی وگەلەکەی کرد، ووتی: ئەگەر ئەم سزایە دێت وڕاستە، ئەوا با بێت بۆیان، ئەمەش وەگ گاڵتەکردنێک وابوو، ئەو سزایەیان ھەر بۆ دێت لەڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 70

لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٞ

بێباوەڕان بە الله ئەو سزایەیان بۆ دێت، ئەوجا ھیچ ھێزێک نییە ئەو بێباوەڕانە بپارێزێت وپەنایان بدات لەم سزایە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 70

مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ

لە لایەن اللە وە -سبحانه وتعالى- کە خاوەن دەسەڵات وگەورەیی وپلەوپایەی بەرز وخاوەنی ھەموو نیعمەت وفەزڵێكەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 70

تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٖ

فریشتەکان وجیبريل لەڕۆژی قیامەتدا سەردەکەون بەو پلە وپایەنەدا، کە بەئەندازەی پەنجا ھەزار ساڵی دونیایە لەدرێژیدا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 70

فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا

کەواتە -ئەی پێغەمبەر- خۆگر وئارامگر بە، بەشێوەیەکی جوان لەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕانەوە، كە هیچ سكاڵا وناڕەحەتیەكت پێوە دیار نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 70

إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا

بەڕاستی ئەوانە ھاتنی ئەم سزایە وڕوودانى زۆر بەدوور ومەحاڵ دەزانن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 70

وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا

ئێمەش زۆر بەنزیکی دەزانین، ھیچ گومانی تێدا نییە کە ڕوودەدات. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 70

يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ

ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەک مس وزێڕی تواوە یان وەک ڕۆنی زەیتی لێدێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 70

وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ

وە شاخەکانیش وەک خووری شیکراوەیان لێدێت لەسووکیدا. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 70

وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمٗا

ھیچ خزم ودۆستێکی نزیک لە خزم ودۆستی خۆی ناپرسێتەوە، لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وخەریک بوونی بەحاڵی خۆیەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تنزيه القرآن عن الشعر والكهانة.
قورئان پاک وبێگەرده لەوەی وەک شیعر وفاڵ وفاڵچیەتی وابێت. info

• خطر التَّقَوُّل على الله والافتراء عليه سبحانه.
مەترسی قسە ھەڵبەستن بۆ اللە -سبحانه وتعالى-، وترسناکی درۆ کردن بەناوی ئەوەوە، پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وپیرۆزی -سبحانه وتعالى-. info

• الصبر الجميل الذي يحتسب فيه الأجر من الله ولا يُشكى لغيره.
ئارامگرتنی جوان ئەوەیە کە نیەت لێی تەنھا بەدەستھێنانی پاداشتی اللە بێت -سبحانه وتعالى-، وە سکاڵایش نەبرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر جگە لە ئەو زاتە مەزنە. info