ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
18 : 7

قَالَ ٱخۡرُجۡ مِنۡهَا مَذۡءُومٗا مَّدۡحُورٗاۖ لَّمَن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمۡ أَجۡمَعِينَ

خوای گەورەش پێی فەرموو : - ئەی ئیبلیس- بە ئابڕووچوویی و پەستی و دەرکراوی لە ڕەحم و میھرەبانی خوا لە بەھەشت بچۆرە دەرەوە، وە دڵنیابە لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ لە خۆت و شوێنکەوتووەکانت ئەوانەی گوێڕایەڵیان کردیت و سەرپێچی فەرمانەکانی منیان کرد پڕ دەکەم. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• دلّت الآيات على أن من عصى مولاه فهو ذليل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ھەرکەسێک سەرپێچی پەروەردگاری بکات ھەمیشە ملشۆڕ و زەلیلە. info

• أعلن الشيطان عداوته لبني آدم، وتوعد أن يصدهم عن الصراط المستقيم بكل أنواع الوسائل والأساليب.
شەیتان دوژمنایەتی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ نەوەکانی ئادەم، وە بەڵێنی ئەوەی داوە بە ھەموو ھۆکار و وەسیلەیەک لەڕێگای ڕاست لایان بدات و گومڕایان بکات. info

• خطورة المعصية وأنها سبب لعقوبات الله الدنيوية والأخروية.
مەترسی گوناھ و سەرپێچی خوای گەورە کردن، چونکە ھۆکاری ھەموو سزا دونیایی و دواڕۆژیەکانە. info