ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
162 : 7

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَظۡلِمُونَ

ئەوە بوو ئەو وتەیەی کە پێیان وترابوو لە کاتی چوونە ژوورەوە بیڵێن، ستەمکارەکانیان گۆڕییان، لەبری ئەوەی بڵێن: خوایە گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە (حطة) وتیان (حنطة) واتە دەنکە گەنمێك، وە ئەو کارەی کە فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیان نەدا و کارێکی تریان کرد، وە لەبری ئەوەی بە سوژدە و گەردنکەچیەوە بچنە ناو شارەکەوە بەپاشە و پاش چوونە ژورەوە، ئەوە بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە سزایەکمان لە ئاسمانەوە بۆ ناردنە خوارەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجحود والكفران سبب في الحرمان من النعم.
ئینکاری کردن و کوفری نازو نیعمەتەکان ھۆکاری بێبەش بوونە لێیان. info

• من أسباب حلول العقاب ونزول العذاب التحايل على الشرع؛ لأنه ظلم وتجاوز لحدود الله.
یەکێک لە ھۆکارەکانی ھاتن و دابەزینی تۆڵە و سزاکانی خوای گەورە فروفێڵ کردنە لە شەریعەت و ئەحکامەکانی، چونکە ئەوە زوڵم و ستەم و بەزاندنی سنورەکانی خوایە. info