ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
8 : 66

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و كار بە شەریعەتەكەی ئەو دەكەن، تەوبە بکەن لە گوناهەكانتان و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا بە گەڕانەوە و تەوبەیەکی یەکجاری و دڵسۆزانە، تا پەروەردگارتان لە قیامەتدا لە گوناھەکانتان خۆش بێت و بتانخاتە باخ و بەھەشتانێکەوە کە چەند ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات، ئەو ڕۆژە ڕۆژگارێکە کە اللە تەعالا پێغەمبەر و ئەو (ئیماندارانەی) لەگەڵیدان سەر شۆڕ ناکات و نایانخاتە ئاگری دۆزەخەوە، لەسەر پردی سیراط نوورو ڕووناکیان دێت و دەچێت لەبەردەم و لای ڕاستیانەوە دەدرەوشێتەوە، (لە بەرامبەر ئەم نیعمەتەدا) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەم نوور و ڕوناکیەمان بۆ تەواو بکە تا دەچینە بەهەشتەوە، وە لەگوناهەكانمان خۆش بە، چونکە بەڕاستی ھەر تۆی کە دەسەڵاتداری بەسەر ھەموو شتێکدا و دەسەوسان نیت لە تەواوكردنی نوور و ڕوناكی و چاوپۆشی كردنی تاوان و گوناهەكانمان. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 66

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

ئەی پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕان بە شمشێر جیھاد بکە و بجەنگێ، وە لەگەڵ دووڕوەکانیش بە زمان و جێ بەجێکردنی سزای سنوورەکان، وە توندو تیژ بە لەگەڵیان بۆ ئەوەی لێت بترسێن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا جێگا و شوێنیان ئاگری دۆزەخە کە خراپترین جێگا و سەرئەنجامە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 66

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱمۡرَأَتَ نُوحٖ وَٱمۡرَأَتَ لُوطٖۖ كَانَتَا تَحۡتَ عَبۡدَيۡنِ مِنۡ عِبَادِنَا صَٰلِحَيۡنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمۡ يُغۡنِيَا عَنۡهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَقِيلَ ٱدۡخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ

اللە تەعالا نمونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بێباوەڕان ئەوانەی باوەڕیان نییە به الله تەعالا و پێغەمبەرەكانی، نموونەیان بۆ دەهێنێتەوە بە ژنەکەی نوح و بە ژنەکەی لوط، ئەم دوو ژنە خێزان و ژنی دوو بەندەی باوەڕداری چاکی ئێمە بوون، کەچی ئەم دوو ژنە ناپاکیان کرد (بەوەی باوەڕیان پێ نەھێنان و گاڵتەیان پێ دەکردن و سیخوڕیان بەسەرەوە دەکردن, نەک مەبەست خیانەتی ھاوسەرێتی بێت) لەبەر ئەمە ئەم دوو پێغەمبەرە(نوح و لوط) کە مێردی ئەوان بوون نەیانتوانی لای اللە تەعالا تکایەکیان بۆ بکەن و سزایان لێ دووربخەنەوە، وە پیان وترا (بەو دوو ژنە) : بچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە ناویەوە (واتە لەگەڵ بێباوەڕانی تردا). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 66

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱمۡرَأَتَ فِرۡعَوۡنَ إِذۡ قَالَتۡ رَبِّ ٱبۡنِ لِي عِندَكَ بَيۡتٗا فِي ٱلۡجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرۡعَوۡنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

ھەروەھا اللە تەعالا نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە ژنەکەی فیرعەون، وتی: ئەی پەروەردگارم خانوو کۆشکێکم لای خۆت بۆ دروست بکە لەبەھەشتدا، وە ڕزگارم بکە لە فرعەون وکار وکردەوەی وڕزگاریشم بکە لە گەلی ستەمکاران. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 66

وَمَرۡيَمَ ٱبۡنَتَ عِمۡرَٰنَ ٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتۡ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتۡ مِنَ ٱلۡقَٰنِتِينَ

ھەروەھا اللە تەعالا نمونەش دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە مەریەمی کچی عیمران کە داوێنی خۆی پاک ڕاگرت، ئەمجا الله تەعالا فەرمانی كرد بە جوبرەئیل لەو ڕۆحەی کە خۆمان بەدیمان هێناوە فووی پێدا بكات، ئەوەبوو بەقودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا مەریەم سكی پڕ بوو بەعیسای كوڕی مەریەم بەبێ ئەوەی باوكیشی هەبێت، ئەویش باوەڕی ھێنا بە شەریعەتەكانی اللە تەعالا و ئەو كتێبانەی دابەزیوون بۆ پێغەمبەرەكانی، ( ئەم ئافرەتە ) ھەمیشە و ھەردەم لە ڕیزی ملکەچ و فەرمانبەردارانی پەروەردگار بوو، بە بەجێهێنانی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە ڕێگرییەكانی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• التوبة النصوح سبب لكل خير.
تەوبەی ڕاست و دروست (نەصوح) هۆكاری هەموو خێر و چاكەیەكە. info

• في اقتران جهاد العلم والحجة وجهاد السيف دلالة على أهميتهما وأنه لا غنى عن أحدهما.
پێكەوە كۆكردنەوەی جیهاد و تێكۆشانی علیم و زانست لەگەڵ جیهادی شمشێر، بەڵگەیە لەسەر گرنگی هەردووكیان، وە بە هیچ شێوەیەك ناتوانین دەست بەرداری هیچ كامیان ببین. info

• القرابة بسبب أو نسب لا تنفع صاحبها يوم القيامة إذا فرّق بينهما الدين.
خزمایەتی بەهۆكار بێت، یان بە نەسەب بێت، هیچ سوودێك بەخاوەنەكەی ناگەیەنێت ئەگەر ئاینیان جیاواز بێت، وەك چۆن نوح و لوط هیچ سوودێك ناگەیەنن بە ژنەكانیان. info

• العفاف والبعد عن الريبة من صفات المؤمنات الصالحات.
داوێن پاكی و دوور بوون لە گومانی خەڵكی یەكێكه لە سیفاتی ئافرەتانی چاكەكار. info