ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
14 : 64

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ وَأَوۡلَٰدِكُمۡ عَدُوّٗا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡۚ وَإِن تَعۡفُواْ وَتَصۡفَحُواْ وَتَغۡفِرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار بە شەریعەتەکەی دەکەن ھەندێک لە ژن و مناڵەکانتان دوژمنتانن بەوەی سەرقاڵتان دەکەن لەنەکردنی یادی اللە تەعالا و ساردتان دەکەنەوە لە جیھاد کردن لە پێناوی ئەودا، جا ئێوەش وریا بن و خۆتان بپارێزن کارتان لێ نەکەن (لە خۆشەویستی ناشەرعی بۆیان) جا ئەگەر چاوپۆشی لەھەڵەیان بکەن و واز لە ئازاردانیان بھێنن و لێیان خۆش بن، ئەوە بێگومان اللە تەعالایش زۆر لێبووردە و میھرەبانە و لە گوناھ و تاوانی ئێوە خۆش دەبێت، چونکە پاداشت دانەوە لەجۆری ئەو کارەیە ئەنجام دەدرێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مهمة الرسل التبليغ عن الله، وأما الهداية فهي بيد الله.
گرنگی كاری پێغەمبەران بریتییه لە گەیاندنی ئەوەی الله تەعالا فەرمانی پێكردوون، ئیتر هیدایەتدان بە دەستی زاتی پیرۆزی ئەوە. info

• الإيمان بالقدر سبب للطمأنينة والهداية.
باوەڕ به قەدەر هۆكاری دڵنیایی و ئۆقرەی دڵ و هیدایەتیشە. info

• التكليف في حدود المقدور للمكلَّف.
ئەو داواكارییانەی الله تەعالا لە بەندەكانی داوای كردووە لە سنووری توانای ئەواندایە، چونكە الله تەعالا شتێك له بەندەكانی داوا ناكات كە لە توانایاندا نەبێت. info

• مضاعفة الثواب للمنفق في سبيل الله.
چەند قات كردنەوەی پاداشت بۆ كەسێك لەپێناو الله تەعالادا ماڵ و سامانی ببەخشێت. info