ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

المنافقون

គោល​បំណងនៃជំពូក:
بيان حقيقة المنافقين والتحذير منهم.
ڕوونکردنەوەى ڕاستی و هەقیقەتی مونافیقەکان و ئاگادارکردنەوە لێیان. info

external-link copy
1 : 63

إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ قَالُواْ نَشۡهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ

- ئەی موحەممەد - کاتێک کە دووڕووەکان ھاتن بۆ لات و ئامادەی كۆڕ و كۆبوونەوەت بوون و وتیان: شایەتی دەدەین بەڕاستی کە تۆ پێغەمبەری خوایت، لە کاتێکدا اللە تەعالا دەزانێت کە تۆ بەڕاستی پێغەمبەری ئەویت، وە اللە تەعالا شایەتی ئەوەش دەدات کە بێگومان ئەو دووڕووانە درۆزنن، لەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن كە دەڵێن لە ناخی دڵمانەوە شاهیدی دەدەین كە بێگومان تۆ پێغەمبەری خوایت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب السعي إلى الجمعة بعد النداء وحرمة ما سواه من الدنيا إلا لعذر.
پێویستە لەدوای بانگدان بۆ نوێژی هەینی مرۆڤی باوەڕدار بڕوات بۆ نوێژ، وه حەرامە جگە چوون بۆ نوێژ هیچ شتێكی تری دونیایی ئەنجام بدرێت لەبەر عوزرێك نەبێت. info

• تخصيص سورة للمنافقين فيه تنبيه على خطورتهم وخفاء أمرهم.
تایبەتكردنی سورەتێك بەدووڕوەكانەوە، ئاماژەیەكە بە مەترسی و فڕوفێڵی نەگریسیان. info

• العبرة بصلاح الباطن لا بجمال الظاهر ولا حسن المنطق.
پەند و عیبرەت بەچاكی و باشی ناوەڕۆك و ناواخنی مرۆڤە، نەك بەجوانی ڕواڵەت و گوفتار و قسەی باق و بریق بێت. info