ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
8 : 62

قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِي تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمۡۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی موحەمەد - بەو جولەكانە بڵێ: ئەو مەرگ و مردنەی کە لێی ھەڵدێن و دەترسن لێی، ئێستا بێت یان دواتر بێگومان ھەر پێتان دەگات و تووشتان دەبێت، وە پاشانیش دەگێڕێننەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی کە زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەک، ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ وئاگادارتان دەکاتەوە لەو کارو کردەوە (ناپەسەندانەی) کە لە دونیا دەتانكرد، وه تۆڵەی هەموویتان لێ دەسێنێتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عظم منة النبي صلى الله عليه وسلم على البشرية عامة وعلى العرب خصوصًا، حيث كانوا في جاهلية وضياع.
گەورەیی منەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەسەر مرۆڤایەتییەوە بەگشتی و بەسەر عەرەبەوە بەتایبەتی تر، چونكە پێش هاتنی ئیسلام و پێغەمبەر عەرەب لە نەفامی و تیاچووندا بوون. info

• الهداية فضل من الله وحده، تطلب منه وتستجلب بطاعته.
هیدایەت و ڕێنموونی فەزڵی الله تەعالایه بە تەنها، داوای لێدەكرێت و بەتاعەت و گوێرایەڵی بەدەست دێت. info

• تكذيب دعوى اليهود أنهم أولياء الله؛ بتحدّيهم أن يتمنوا الموت إن كانوا صادقين في دعواهم لأن الولي يشتاق لحبيبه.
بەدرۆ خستنەوەی ئەو بانگەشەیەی جولەكەكان كە دەیانووت ئەوان دۆست و خۆشەویستی الله تەعالان، بەوەی دەمكوتی كردن ئەگەر ڕاست دەكەن ئاواتی مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەكەن ئەوان خۆشەویستی ئەون، چونكە دۆست تامەزرۆی بینی خۆشەویستەكەیەتی. info