ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
7 : 58

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجۡوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمۡ وَلَا خَمۡسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمۡ وَلَآ أَدۡنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمۡ أَيۡنَ مَا كَانُواْۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ

ئایا نەتزانیوە (ئەی موحەمەد) کە پەروەردگارت زانا و ئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، چپەی ھیچ سێ کەسێک نییە اللە تەعالا چوارھەمیان نەبێت، وە چپەی ھیچ پێنج کەسێک نییە اللە تەعالا شەشەمیان نەبێت، وە لەو ژمارانە کەمتر یان زۆرتر لە ھەر کوێیەکدا بن اللە تەعالایان لەگەڵدایە، (واتە لەھەر جێگا و لە ھەرشوێنێکدا بن پەروەردگار ئاگادارە بە ھەڵسو کەوت و قسە و گوفتاریان)، پاشان لە ڕۆژی دوایدا پەروەردگار ھەواڵی ئەو کار و کردەوانەیان پێ دەدا کە کردبوویان، چونکە بێگومان اللە تەعالا بە ھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 58

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُواْ عَنِ ٱلنَّجۡوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَيَتَنَٰجَوۡنَ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِۖ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ لَوۡلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُۚ حَسۡبُهُمۡ جَهَنَّمُ يَصۡلَوۡنَهَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ

(جولەکەکان کاتێک ئیماندارێک بەلایاندا بڕۆشتایە توانجێکیان لێ دەدا و لەناوخۆیاندا چپەیەکیان دەکرد، پەروەردگاریش قەدەغەی کردن لەم کارەیان) اللە تەعالا لێرەدا بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا نەت بینین ئەو کەسانەی کە قەدەغە کران لە چپە کردن، کەچی دیسان گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان و وازیان نەھێنا لە چپەکردن و توانج دان لە ئیمانداران، وە بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە ھەمووی گوناھـ و دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، وە کاتێکیش دێن بۆ لات - ئەی (موحەمەد)- بە جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن کە اللە تەعالا بەو جۆرە سڵاوی لێ نەکردوویت (واتە: بەناشیرینترین شێوە کە دەیانوت: السام علیکم: واتە مردن و تیاچوون بۆ تۆ) وە لە نێوان خۆیاندا بەگاڵتەجاڕیەکەوە دەیانووت: با الله تەعالا سزامان بدات بەھۆی ئەم وتانەمان؟! (ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە) ئەوانە ئاگری دۆزەخیان بەسە کە بڕۆنە ناویەوە و سزای تیا بچەژن، بەڕاستی دۆزەخ سەرەنجامێکی خراپە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَنَٰجَيۡتُمۡ فَلَا تَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کە چپەتان کرد، چپەیەک مەکەن کە تاوان و دوژمنایەتی و بێ فەرمانی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) تیادا بێت، با چپەکانتان باسی چاکە و لە خوا ترسان بێت، دەی کەواتە بترسن لە اللە تەعالا ، فەرمانەكانی بەجێ بهێنن و دووریش بكەونەوە لە ڕێگریەكانی، کە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە و کۆدەکرێنەوە لە ڕۆژی دواییدا بۆ حیساب و لێپریسنەوە و پاداشتدانەوه و تۆڵە لێ سەندنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 58

إِنَّمَا ٱلنَّجۡوَىٰ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ لِيَحۡزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيۡسَ بِضَآرِّهِمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ

بەڕاستی چپە بە تاوان و گوناھـ و نافەرمانی پێغەمبەر لەشەیتانەوەیە، تا بە ھۆیەوە ئەوانە دڵ تەنگ بکات کە باوەڕیان ھێناوە، لە کاتێکدا بە فەرمانی اللە تەعالا نەبێت چپەکردنی ئەوانە ھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنێت، کەواتە با باوەڕدارانیش پشت بە اللە تەعالا ببەستن لەسەرجەم كاروبارەكانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُواْ فَٱنشُزُواْ يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێک لە دانیشتن و کۆبوونەوەکانتاندا پێتان وترا: ڕێگای کەسانی تر بدەن ئەڵقەی دانیشتنەکانتان فراوان بکەن، اللە تەعالایش گوشادی دەکات و فراوانی دەکات بۆتان، وە کاتێکیش پێتان وترا: ھەستن و جێگا چۆڵ بکەن (بۆ کەسانی خاوەن پایە لە ئاین و زانیاری لەبارەی اللە وە) ئێوەش ھەستن، پەروەردگاریش پلە و پایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە باوەڕیان ھێناوە لە ئێوە، ھەروەھا پلە و پایەی ئەو کەسانەش بەرز دەکاتەوە کە خاوەن زانست و زانیارین، اللە تەعالا بە ئاگایە بەو کار و کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییە، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مع أن الله عالٍ بذاته على خلقه؛ إلا أنه مطَّلع عليهم بعلمه لا يخفى عليه أي شيء.
لەگەڵ ئەوەی الله تەعالا بەزاتی خۆی بەرز و بڵندە بەسەر بەدیهێنراوەكانیدا، بەڵام لەهەمان كاتدا بەزانست و زانیاری خۆی ئاگادارە بەهەموو كارێكیان، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییە. info

• لما كان كثير من الخلق يأثمون بالتناجي أمر الله المؤمنين أن تكون نجواهم بالبر والتقوى.
كاتێك زۆرێك لە خەڵكی خۆیان گوناهبار دەكەن بەچپە كردن لەنێو یەكتردا، الله تەعالا فەرمان دەكات بەباوەڕداران با چپەكردنیان بەچاكه و تەقوا و خواناسین بێت. info

• من آداب المجالس التوسيع فيها للآخرين.
یەكێك لە ئادابەكانی كۆڕ و كۆبوونەوە ئەوەیه، كۆڕی دانیشتنەكان فراوان بكەیت تاوەكو دەرفەتیش بۆ كەسانی تر بكەیتەوه دابنیشن تێیدا. info