ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
2 : 57

لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەمووی ھی پەروەردگارە و کەس ھاوبەشی نییە، ھەر ئەو ژیان دەبەخشێت بەوەی کە بیەوێت، وە دەیمرێنێت ئەگەر بیەوێت و بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە و ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی. info

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن. info

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا. info