ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
18 : 57

إِنَّ ٱلۡمُصَّدِّقِينَ وَٱلۡمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقۡرَضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعَفُ لَهُمۡ وَلَهُمۡ أَجۡرٞ كَرِيمٞ

بەڕاستی ئەوانەی کە خێرەومەندن لە پیاوان و ئافرەتان، وە قەرز دەدەن بە پەروەردگاریان و ماڵ و سامانیان لەپێناو ئاینەکەیاندا بۆ ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەبەخشن، بەبێ ئەوەی منەت بکەن وئازاری هیچ کەسێک بدەن بە قسە وکردەوە، پەروەردگار مژدەیان دەداتێ و دەفەرموێت: ئەوانە بەچەندەھا بەرانبەر پاداشتیان دەدەینەوە، ھەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر تا حەوت سەد وزیاتریش دەدرێتەوە، بێگومان پاداشتی زۆر بەنرخ و بەڕێز لەلای (الله تعالى) چاوەڕێیانە، ئەویش بەھەشتە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• امتنان الله على المؤمنين بإعطائهم نورًا يسعى أمامهم وعن أيمانهم.
پەروەردگار منەت دەکات بەسەر ئیماندارەکانەوە بەوەی نورێکیان - ڕۆشناییەکیان - پێدەبەخشێت کە لە بەردەمیان و لای ڕاستیانەوە ڕێدەکات لەڕۆژی قیامەتدا. info

• المعاصي والنفاق سبب للظلمة والهلاك يوم القيامة.
تاوان و دووڕوویی ھۆکارە بۆ تاریکی و تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• التربُّص بالمؤمنين والشك في البعث، والانخداع بالأماني، والاغترار بالشيطان: من صفات المنافقين.
پیلان دانان و دوژمنایەتی کردنی ئیماندارەکان و گومان لە بوونی ڕۆژی قیامەت و خۆ هەڵخەڵەتاندن بە ئاواتی بێھودە و فریو خواردن بە شەیتان، لەنیشانەکانی دووڕوانن. info

• خطر الغفلة المؤدية لقسوة القلوب.
بێ ئاگایی و غەفڵەت ھۆکارێکی ترسناکە بۆ دڵڕەقی. info