ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
17 : 57

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ قَدۡ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

تەماشا بکەن و بزانن کە (اللە تعالی) زەوی - لەدوای وشک بوونی گوڵ و گیا و مردنی سەوزایی - بەھۆی بارانەوە زیندوو دەکاتەوە، ئێمە گەلێک بەڵگە و شاھیدمان لەسەر دەسەڵات و توانای پەروەردگارمان بۆ خستوونەتە ڕوو تا بەڵکو بیر بکەنەوە و تێبگەن، بزانن ئەوەی کە زەوی زیندوو کردەوە لە دوای مردنی - مەبەستی سەوزکردنەوەی زەوییە دوای وشک بوونی - دەتوانێت ئێوەش زیندوو بکاتەوە لەدوای مردنتان، وە دڵی ڕەقبووشتان نەرم بکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• امتنان الله على المؤمنين بإعطائهم نورًا يسعى أمامهم وعن أيمانهم.
پەروەردگار منەت دەکات بەسەر ئیماندارەکانەوە بەوەی نورێکیان - ڕۆشناییەکیان - پێدەبەخشێت کە لە بەردەمیان و لای ڕاستیانەوە ڕێدەکات لەڕۆژی قیامەتدا. info

• المعاصي والنفاق سبب للظلمة والهلاك يوم القيامة.
تاوان و دووڕوویی ھۆکارە بۆ تاریکی و تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• التربُّص بالمؤمنين والشك في البعث، والانخداع بالأماني، والاغترار بالشيطان: من صفات المنافقين.
پیلان دانان و دوژمنایەتی کردنی ئیماندارەکان و گومان لە بوونی ڕۆژی قیامەت و خۆ هەڵخەڵەتاندن بە ئاواتی بێھودە و فریو خواردن بە شەیتان، لەنیشانەکانی دووڕوانن. info

• خطر الغفلة المؤدية لقسوة القلوب.
بێ ئاگایی و غەفڵەت ھۆکارێکی ترسناکە بۆ دڵڕەقی. info