ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
33 : 55

يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ إِنِ ٱسۡتَطَعۡتُمۡ أَن تَنفُذُواْ مِنۡ أَقۡطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ فَٱنفُذُواْۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلۡطَٰنٖ

لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک پەروەردگار مرۆڤەکان و جنۆکەکان کۆدەکاتەوە لێیان دەپرسێت: ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە! ئەگەر تواناتان ھەیە و پێتان دەکرێت لە گۆشە و کەنارەکانی ئاسمان و زەوی دەرچن بۆ ئەوەی خۆتان لە لێپرسینەوەی پەروەردگار ڕزگار بکەن، دەفەرموون خۆتان ڕزگار بکەن؟! بەڵام ئێوە ناتوانن کاری وابکەن، مەگەر بەھێزێکی زۆر گەورە نەبێت و ڕوون، ئێوە لە کوێتان بوو؟! info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجمع بين البحر المالح والعَذْب دون أن يختلطا من مظاهر قدرة الله تعالى.
کۆکردنەوەی ئاوی دەریای سوێر و دەریای سازگار بەبێ ئەوەی تێکەڵ ببن یەکێکە لە دیاردەکانى دەسەڵاتی پەروەردگار. info

• ثبوت الفناء لجميع الخلائق، وبيان أن البقاء لله وحده حضٌّ للعباد على التعلق بالباقي - سبحانه - دون من سواه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی لەناوچوونی ھەموو بەدیهێنراوەكان، مانەوەی ھەتاھەتایی بۆ (اللە تعالی) بە تەنھایی، ھاندانی بەندەکانە بۆئەوەى خۆیان پەیوەست بکەن تەنھا بە پەروەردگارەوە. info

• إثبات صفة الوجه لله على ما يليق به سبحانه دون تشبيه أو تمثيل.
چەسپاندنی ڕوو بۆ پەروەردگار بەو شێوەی کە خۆی شایەنیەتی بەبێ چواندن یان وێناكردن. info

• تنويع عذاب الكافر.
جۆراو جۆری سزای کافر و بێ بڕواکان. info