ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
25 : 5

قَالَ رَبِّ إِنِّي لَآ أَمۡلِكُ إِلَّا نَفۡسِي وَأَخِيۖ فَٱفۡرُقۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ

موسی بە پەروەردگاری خۆی ووت: ئەی پەروەردگارم من دەسەڵاتم نیە بەسەر ھیچ کەسێکدا جگە خۆم و ھارونی برام نەبێت، دەسا ئێمە لەو گەلە ستەمکارەی کە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خۆت و پێغەمبەرەکەت سەرپێچی دەکەن جیا بکەرەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مخالفة الرسل توجب العقاب، كما وقع لبني إسرائيل؛ إذ عاقبهم الله تعالى بالتِّيه.
سەرپێچی کردنی پێغەمبەران ھۆکاری تۆڵە و سزای خوای گەورەیە، ھەروەک چۆن لە بەنو ئیسرائیل ڕوویدا، کە خوای گەورە سزای دان بەوەی بۆ ماوەی چڵ ساڵ سەرگەردان و وێڵ بوون بەسەر زەویدا. info

• قصة ابني آدم ظاهرها أن أول ذنب وقع في الأرض - في ظاهر القرآن - هو الحسد والبغي، والذي أدى به للظلم وسفك الدم الحرام الموجب للخسران.
چیرۆکی دوو کوڕەکەی ئادەم وا دەردەکەوێت کە یەکەم گوناھو تاوانێک لەسەر زەویدا ڕوویداوە ھۆکارەکەی حەسوودی و دەرچوون بووە لە سنوورەکانی خوا، کە بوویە ھۆی ستەمکاری و خوێن ڕشتنی بەناھەق کە داخ وحەسرەت و خەم وپەژارە بەدوای خۆیدا ھێنا. info

• الندامة عاقبة مرتكبي المعاصي.
پەشیمانی سەرەنجامی ھەموو ئەو کەسانەیە کە گوناھو تاوان ئەنجام دەدەن. info

• أن من سَنَّ سُنَّة قبيحة أو أشاع قبيحًا وشجَّع عليه، فإن له مثل سيئات من اتبعه على ذلك.
بێگومان ھەر کەسێک ڕێگایەکی خراپ و نەشیاوی داھێنا، یان خراپەکاریەکی بڵاو کردەوە وە خەڵکیشی بۆ ھان دەدا، ئەوا تاوانی ھەموو ئەو کەسانەشی بۆ دەنوسرێت کە شوێن ئەو خراپەی ئەو کەوتوون و چاویان لەو کردووە. info