ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
23 : 48

سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗا

سەرکەوتنی باوەڕداران و شکستی کافر و بێباوەڕان، ئەو یاسا و بڕیارە لەھەموو کات و شوێنێکدا جێبەجێ دەکرێت، ئەوە بڕیار و یاسای (اللە تعالی) یە کە پێش ئەم درۆزنانە لە نێوانی گەلانی تردا جێبەجێ کراوە، - ئەی پێغەمبەر - قەت نابینیت ھەرگیز گۆڕان بەسەر بەرنامە و بڕیار و یاسای (اللە تعالی) دا بێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إخبار القرآن بمغيبات تحققت فيما بعد - مثل الفتوح الإسلامية - دليل قاطع على أن القرآن الكريم من عند الله.
ئەو ھەواڵە غەیبیانەی کە قورئانی پیرۆز داویەتی ھاتوونەتە دی - وەک فەتحی مەكکە - بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە کە قورئان لەلایەن (اللە تعالی) نێردراوە. info

• تقوم أحكام الشريعة على الرفق واليسر.
حوکمە شەرعییەکان لەسەر بنەمای بەزەیی و ئاسانکاری دامەزراون. info

• جزاء أهل بيعة الرضوان منه ما هو معجل، ومنه ما هو مدَّخر لهم في الآخرة.
پاداشتی ئەو ئیماندارانەی کە - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان) - یان داوە، ھەندێکی لە دونیا و ھەندێکی ھەڵگیراوە بۆ ڕۆژی قیامەت. info

• غلبة الحق وأهله على الباطل وأهله سُنَّة إلهية.
سەرکەوتنی هەق و ڕاستی بەسەر پوچەڵ و بێ بنەمادا، سوننەت و بەرنامەی (اللە تعالی) یە. info