ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
18 : 48

۞ لَّقَدۡ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ يُبَايِعُونَكَ تَحۡتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَثَٰبَهُمۡ فَتۡحٗا قَرِيبٗا

بێگومان (اللە تعالی) لەو باوەڕدارانەی کە لەژێر درەختەکەدا پەیمانیان پێدایت - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان)- لە (حودەیبیە) دا ڕازی بووە، (اللە تعالی) چاک دەزانێ چی لەو دڵ ودەروونە پیرۆزانەدا ھەیە لە ئیمان ودڵسۆزی وڕاستگۆیی ونیاز پاکی و خۆشەویستی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، لەپاداشتی ئەوەدا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاند بۆ نێو دڵیان و ھەر لەدونیادا پاداشتی دانەوە بە ڕزگارکردن وفەتحی خەیبەر، لە قەرەبووی ئەوەی کە نەچوونە نێو شاری (مەککە). info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إخبار القرآن بمغيبات تحققت فيما بعد - مثل الفتوح الإسلامية - دليل قاطع على أن القرآن الكريم من عند الله.
ئەو ھەواڵە غەیبیانەی کە قورئانی پیرۆز داویەتی ھاتوونەتە دی - وەک فەتحی مەكکە - بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە کە قورئان لەلایەن (اللە تعالی) نێردراوە. info

• تقوم أحكام الشريعة على الرفق واليسر.
حوکمە شەرعییەکان لەسەر بنەمای بەزەیی و ئاسانکاری دامەزراون. info

• جزاء أهل بيعة الرضوان منه ما هو معجل، ومنه ما هو مدَّخر لهم في الآخرة.
پاداشتی ئەو ئیماندارانەی کە - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان) - یان داوە، ھەندێکی لە دونیا و ھەندێکی ھەڵگیراوە بۆ ڕۆژی قیامەت. info

• غلبة الحق وأهله على الباطل وأهله سُنَّة إلهية.
سەرکەوتنی هەق و ڕاستی بەسەر پوچەڵ و بێ بنەمادا، سوننەت و بەرنامەی (اللە تعالی) یە. info