ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
30 : 47

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بمانویستایە ھەموو دووڕووەکانمان بۆت دەستنیشان دەکرد و ھەر بەتەماشاکردنی ڕوخساریاندا دەتناسینەوە، لە ئێستا بەدواوە بەجۆری قسەکردنەکەیاندا دەیانناسیتەوە، (اللە تعالی) ئاگای لە کار و کردەوەی ھەمووتانە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بە گوێرەی کارەکانتان پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• سرائر المنافقين وخبثهم يظهر على قسمات وجوههم وأسلوب كلامهم.
ڕاز و نهێنی و نیازی دووڕووەکان دەردەکەوێت لەسەر ڕوخسار و شێوەی گوفتاریاندا. info

• الاختبار سُنَّة إلهية لتمييز المؤمنين من المنافقين.
تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن سوننەتێکی (اللە تعالی) یە، بۆ ئەوەیە دووڕوو و باوەڕدار لەیەک جیابکرێنەوە. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين بالنصر والتسديد.
یارمەتیدانى کردنی (اللە تعالی) بۆ بەندە باوەڕدارەکانى و سەرخستنیان. info

• من رفق الله بعباده أنه لا يطلب منهم إنفاق كل أموالهم في سبيل الله.
لە بەزەیی (اللە تعالی) بەبەندەکانى ئەوەیە کە داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامان ناکات لە پێناو (اللە تعالی)دا . info