ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
34 : 46

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ

ڕۆژێک دێت دۆزەخ نیشانی ئەوانە دەدرێت کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی نەبوو (پێش ئەوەی بخرێنە ناوی) پێیان دەوترێت: ئایا ئەمەی کە دەیبینن (سزای دۆزەخ) ھەق و ھەقیقەت و ڕاستەقینەیە؟! یا درۆ و خەیاڵە؟ وەک ئەوەی ئێوە لە دونیادا دەتانوت؟! ھەموویان دەڵێن: بەڵێ سوێند بە (اللە تعالی) هەق وڕاستە. وەڵام دەدرێنەوە و پێیان دەوترێت: دەی کەواتە سزا و ئازار بچێژن بەھۆی ئەوەی کە جاران ڕێبازی کوفر و بێدینی و بتپ ەرستەکانتان دەگرتەبەر. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من حسن الأدب الاستماع إلى المتكلم والإنصات له.
لە جوانی ئەدەب بریتیەلە گوێگرتن و بێ دەنگی بۆ قسەکار. info

• سرعة استجابة المهتدين من الجنّ إلى الحق رسالة ترغيب إلى الإنس.
زوو وەڵامدانەوەی جنۆکەکان و باوەڕھێنانیان، پەیامێکی ھاندان بوو بۆ مرۆڤەکان. info

• الاستجابة إلى الحق تقتضي المسارعة في الدعوة إليه.
وەڵامدانەوەی هەق وڕاستی پێویستی بە ھەوڵ و کۆشش و بانگەوازکردنە بۆی. info

• الصبر خلق الأنبياء عليهم السلام.
ئارامگرتن ئەخلاقی پێغەمبەرەکانە (سەلامی خوایان لێ بێت). info