ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
12 : 46

وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةٗۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٞ مُّصَدِّقٞ لِّسَانًا عَرَبِيّٗا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُحۡسِنِينَ

پێش ئەم قورئانە تەورات کتێبێکە کە دابەزێنراوە بۆ (موسا -علیە السلام-) پێشەوا وسەرمەشق بوو لەهەق وڕاستیدا وڕەحمەت بوو بۆ ئەوانەى باوەڕیان پێی هێنا وشوێنی کەوتن لەنەوەکانى ئیسرائیل، وە ئەم قورئانەش کە دابەزێنراوە بۆ (موحەممەد) -صلی الله علیه وسلم- باوەڕی ھەیە بەو کتێبانەی کە پێشتر نێردراونەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرانی تر، بە زمانێکی پاراو و پڕ لە ڕەوانبێژی عەرەبی، تا ئاگاداری ئەوانە بکاتەوە کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە شەریک وهاوبەشدانان بۆ الله (تعالی) و سەرپێچیکردن وپشت گوێ خستنی فەرمانەکانی، ھەروەھا موژدەدەرە بۆ چاکەخوازان، ئەوانەی کە توانیویانە پەیوەندی نێوانی خۆیان و بەدیھێنەریان کە (اللە تعالی) یە وە بەدیھێنراوەکانی (اللە تعالی) بەچاکی ڕابگرن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• كل من عُبِد من دون الله ينكر على من عبده من الكافرين.
ھەموو پەرستراوەکان جگە لە (اللە تعالی) پەرستنەکەیان ڕەت دەکەنەوە و دەیدەنەوە بەڕووی کافرەکاندا. info

• عدم معرفة النبي صلى الله عليه وسلم بالغيب إلا ما أطلعه الله عليه منه.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ھیچ لە غەیب نازانێ، ئەوە نەبێ کە (اللە تعالی) فێری کردووە. info

• وجود ما يثبت نبوّة نبينا صلى الله عليه وسلم في الكتب السابقة.
بوونی بەڵگە و شاھید لە کتێبە ئاسمانیەکانی پێشوو لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم). info

• بيان فضل الاستقامة وجزاء أصحابها.
ڕوونکردنەوەیی گەورەیی بەردەوام بوون لەسەر ئیمان و باوەڕ -بەردەوامبوون لەسەر ئیستیقامەت- و پاداشتی ئیماندارەکان. info