ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
57 : 43

۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوۡمُكَ مِنۡهُ يَصِدُّونَ

کاتێک بتپەرست و موشریکەکانی قوڕەیش وایانزانی کە عیسای کوڕی مەریەمیش کە گاورەکان دەیپەرستن دەچێتە چوار چێوە گشتییەکەی کە اللە تەعالا لەبارەیەوە فەرموویەتی: (إنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ) واتا: (ئێوە و ئەوانەیش ئێوە لەبری خوا دەیانپەرستن ھەر ھەمووتان دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە) بێگومان ھەر چۆنێک اللە تەعالا ڕێگری کردووە لە پەرستنی بتەکان بەھەمان شێوە ڕێگریشی کردوە لەوەی گاورەکان عیسا بپەرستن، کەچی - ئەی پێغەمبەر - گەلەکەت دەستیان کرد بەدەنگە دەنگ و ھات و ھاوار و وتیان: ڕازین پلەوپایەی خواکانی ئێمەیش وەک پلەوپایەی عیسا بێت، واتا: (ئەگەر خواکانی ئێمە لەبەر ئەوەی دەپەرسترێن دەچنە ناو دۆزەخەوە ئەوا عیسایش وەک ئەوان گاورەکان کردویانە بەخوای خۆیان و دەیپەرستن، ئەگەر سەرەنجامی عیسا ئاگری دۆزەخ بێت قەیناکات با خواکانی ئێمەیش لە دۆزەخدا بن)، بەڵام اللە تەعالا لە وەڵامی ئەمەدا ئەم ئایەتەی دابەزاندا : (إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَى أُولَئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ) واتا: (بێگومان ئەوانەی بەچاکی و کردەوەی باش پێشکەوتن ئەوانە دوورن لە ئاگری دۆزەخ). info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نَكْث العهود من صفات الكفار.
شکاندنی پەیمان و بەڵێن سیفەتی بێباوەڕانە. info

• الفاسق خفيف العقل يستخفّه من أراد استخفافه.
کەسی لەسنوور دەرچوو و گێل و گەمژە، ھەر کەسێک بیەوێت بەکاری دەھێنێت و ژێرباری خۆی دەخات. info

• غضب الله يوجب الخسران.
تووڕە بوونی اللە تەعالا خەسارۆمەندی بەدوادا دێت. info

• أهل الضلال يسعون إلى تحريف دلالات النص القرآني حسب أهوائهم.
خەڵکانی گومڕا ھەوڵی ئەوە دەدەن مانا و مەبەستەکانی قورئانی پیرۆز بە پێی ھەواو ئارەزووی خۆیان بگۆڕن. info