ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
9 : 42

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡوَلِيُّ وَهُوَ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا کەسانێکیان کردە دۆست و پشتیوانی خۆیان تاوەکو یارمەتیان بدەن و پشتیوانیان بن، بەڵام ھەر اللە تەعالا خۆی دۆست و پشتیوانی ڕاستەقینەیە، جگە ئەو ھیچ کەس زەرەر و زیان و سوود و قازانجی بەدەست نییە، ھەر بەتەنھا ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە پاداشت دانەوە، ھیچ شتێکیش نییە دەستەوسانی بکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عظمة الله ظاهرة في كل شيء.
گەورەیی اللە تەعالا لە ھەموو شتێکدا بەدیارە. info

• دعاء الملائكة لأهل الإيمان بالخير.
نزا و پاڕانەوەی خێری فریشتەکان بۆ خەڵکانی باوەڕدار. info

• القرآن والسُنَّة مرجعان للمؤمنين في شؤونهم كلها، وبخاصة عند الاختلاف.
قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر، دوو سەرچاوەی سەرەکین بۆ باوەڕداران تاوەکو لە ھەموو کاروبارێکیاندا بگەڕێنەوە بۆیان، بەتایبەتی لەکاتی دروست بوونی ڕاجیاوازیدا. info

• الاقتصار على إنذار أهل مكة ومن حولها؛ لأنهم مقصودون بالرد عليهم لإنكارهم رسالته صلى الله عليه وسلم وهو رسول للناس كافة كما قال تعالى: ﴿وَمَآ أَرسَلنُّكَ إلَّا كافةً لِّلنَّاس...﴾، (سبأ: 28).
لە سەرەتاوە تەنھا ترساندن و ئاگادار کردنەوەی خەڵکی مەککە و دەوروبەری کرابوویە ئامانج، چونکە ئەوان مەبەست بوون بۆ وەڵام و بەرپەرچدانەوە، لەبەر ئەوەی نکۆڵیان کرد لە پەیامەکەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە پێغەمبەری ھەموو خەڵکی بوو، ھەروەک اللە تەعالا فەرموویەتی: (وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ...) واتە: (ئێمه تۆمان ڕەوانه نەکردووه، مەگەر بۆ ئەوه نەبێ که بۆ هەموو خەڵکی ببیته مژدەدەرو ترسێنەر ...). info