ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
45 : 42

وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرۡفٍ خَفِيّٖۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ

- ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو ستەمکارانە دەبینیت بە زەلیل و ڕیسواییەوە ئاگری دۆزەخیان پیشان دەدرێت، بەترس و لەرزەوە، لە لایەکەوە بەنھێنی تەماشی خەڵکی دەکەن، وە باوەڕدارانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە دەڵێن: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانەن کە خۆیان و کەسوکاریان دۆڕاندوە، بەھۆی ئەو سزا سەختەی اللە تەعالا تووشی کردوون، ھۆشیاربن ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە لە سزایەکی ھەمیشەیی نەبڕاوەدان. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 42

وَمَا كَانَ لَهُم مِّنۡ أَوۡلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ

ئەو ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ پشتیوانێکیان نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا، ھەرکەسێک اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردبێت و لە ھەق و ڕاستی لایدابێت، ھەرگیز ڕێگایەک نادۆزێتەوە بیگەیەنێت بەھیدایەت و ڕێنمونی و ھەق و ڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 42

ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ

ئەی خەڵکینە وەڵامی بانگەوازەکەی اللە تەعالا بدەنەوە و بە خێرایی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە وازبھێنن لە دواخستنی تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، ئەو ڕۆژە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت و بیگەڕێنێتە دواوە، وە ھیچ پەناگایەک نییە پەنای بەرن و بتانپارێزێت، وە نایشتوانن نکۆڵی لەو گوناھ و تاوانانە بکەن لە دونیادا کردبوتان. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 42

فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظًاۖ إِنۡ عَلَيۡكَ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ فَرِحَ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەوەی فەرمانت پێی کردووە و نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، ئەوە ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بزانە تۆمان نەناردووە تاوەکو کردەوکانی ئەوان بپارێزیت، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە بیگەیەنیت پێیان، ئیتر دوای ئەوە حیساب و لێپرسینەوەیان لەسەر اللە تەعالایە، ھەرکاتێک ناز و نیعمەتی خۆمان لە ماڵ و سامان و دەوڵەمەندی و لەشساغی بەخشی بە مرۆڤ ئەوا دڵخۆش دەبێت پێی، خۆ ئەگەر مرۆڤ بەھۆی گوناھ و تاوانەکانی خۆیانەوە دووچاری بەڵا و موسیبەت و ناخۆشیەکیش بوون، ئەوا سروشتیان وایە ناشکوری ئەو نیعمەتانە دەکەن کە پەروەردگار پێی بەخشیوون، وە ناڕازین لەو قەدەرەی کە اللە تەعالا بە حیکمەتی خۆی بۆ دیاری کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 42

لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ و کچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات و ھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم و زانست و کەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان و بێ دەسەڵات ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 42

أَوۡ يُزَوِّجُهُمۡ ذُكۡرَانٗا وَإِنَٰثٗاۖ وَيَجۡعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًاۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٞ قَدِيرٞ

ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ و کچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات و ھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم و زانست و کەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان و بێ دەسەڵات ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 42

۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحۡيًا أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ عَلِيٌّ حَكِيمٞ

بۆ ھیچ کەسێک نییە اللە تەعالا قسەی لە گەڵدا بکات تەنھا بە وەحی نەبێت ، بە ئیلھام یان بەغەیری ئیلھام ، یاخود ڕاستەوخۆ خۆی قسەی لەگەڵدا بکات بەشێوەیەک گوێبیستی قسەکانی بێت بەڵام نەیبینێت، یاوەکو فریشتەیەکی وەک جوبرەئیلی بۆ لا بنێرێت، بەئیزن و مۆڵەتی اللە تەعالا وەحی و نیگا بکات بۆ لای ئەو پێغەمبەرەی کە فەرمانی پێکردووە، بێگومان اللە تەعالا لە زات و سیفەتی خۆیدا بەرز و بڵندە ، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و قەدەر و شەریعەتەکەیدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب المسارعة إلى امتثال أوامر الله واجتناب نواهيه.
پێویستە پەلە بکرێت لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی اللە تەعالا و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی ئەو ڕێگری لێکردوون. info

• مهمة الرسول البلاغ، والنتائج بيد الله.
گرنگی کاری پێغەمبەر تەنھا گەیاندنی پەیامەکەیەتی، ئیتر لەدوای ئەوەی ئەنجام بە دەستی اللە تەعالایە. info

• هبة الذكور أو الإناث أو جمعهما معًا هو على مقتضى علم الله بما يصلح لعباده، ليس فيها مزية للذكور دون الإناث.
بەخشینی کوڕ یان کچ یان ھەردوووکیان پێکەوە لەوپەڕی علیم و زانستی اللە تەعالایە بەوەی چی بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە، وە لەم ئایەتانەدا تایبەتمەندیەک بۆ کوڕان دوور لەکچان بەدی ناکرێت، بەوەی گوایە ئەگەر ھەر کەسێک اللە تەعالا کوڕی پی بەخشی بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی خۆشی دەوێت، وە بەپێچەوانەوە ئەگەر کچی پێ بەخشی مانای وابیت خۆش ناوێت. info

• يوحي الله تعالى إلى أنبيائه بطرق شتى؛ لِحِكَمٍ يعلمها سبحانه.
اللە تەعالا بە چەند ڕێگایەکی جیاواز وەحی و نیگای کردووە بۆ پێغەمبەرەکانی، ئەویش لەبەر حیکمەت و داناییەک کە تەنھا خۆی دەیزانێت. info