ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
53 : 41

سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ

ئێمە لەمەودوا بەڵگە و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خۆمان لە ئاسۆکانی زەوی و بوونەوەر پیشانی بێباوەڕانی قوڕەیش دەدەین، لەوەی اللە تەعالا دەیکاتەوە و فەتحی دەکات بۆ موسڵمانان، وە بەڵگە و نیشانەکانی خۆمانیان لە خودی خۆشیاندا پیشان دەدەین، بەفەتح کردن و ڕزگار کردنی شاری مەککە، تاوەکو بۆیان دەربکەوێت و گومان و دوودڵیان نەمێنێت کە ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا ئایا ئەو بەڵگانەیان بەس نییە کەوا ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە بە شایەتی اللە تەعالا کە لایەن خۆیەوە ھاتووە؟! شایەتی دانی کێ بەئەندازەی شایەتی دانی اللە تەعالا گەورە و مەزنە؟! ئەوانە ئەگەر ھەق و ڕاستییان بوێت ئەوا شایەتی دانی پەروەردگاریان بەس دەبوو. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• علم الساعة عند الله وحده.
زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە. info

• تعامل الكافر مع نعم الله ونقمه فيه تخبط واضطراب.
مامەڵە کردنی بێباوەڕان لەگەڵ ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و بەڵا و ناڕەحەتیەکان ناڕێکی و شڵەژانی پێوە دیارە. info

• إحاطة الله بكل شيء علمًا وقدرة.
اللە تەعالا بەعیلم و زانست و دەسەڵاتی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info