ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
30 : 41

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ

بێگومان ئەوانەی وتیان: پەروەردگاری ئێمە اللە یە، ھیچ پەروەردگارێکی ترمان جگە لەو نییە، وە بەردەوام و ڕاوەستاوو بوون لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، لەکاتی مردن و گیان دەرچوونیاندا فریشتەکان دادەبەزنە سەریان و پێیان دەڵێن: ھیچ لە مردن و دوای مردنیش نەترسن، وە ھیچ خەفەتیش مەخۆن بۆ ئەوەی لەدوای بەجێتان ھێشتووە، موژدەتان لێ بێت بەو بەھەشتەی لە دونیا بەڵێنتان پێدرابوو، لەبەرامبەر باوەڕھێنانتان بە اللە تەعالا و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• منزلة الاستقامة عند الله عظيمة.
پلە و پایەی ئیستقامە و سەقامگیری و بەردەوامی لەسەر شەریعەت و ئاینەکەی خوای گەورە ، زۆر مەزن و گەورەیە. info

• كرامة الله لعباده المؤمنين وتولِّيه شؤونهم وشؤون مَن خلفهم.
ڕێزگرتنی اللە تەعالا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، وە پشتیوانی و کۆمەکی کردنیان لەھەموو کاروبارێکیاندا، وە ئەو کار و بارانەیش کە لەدوای خۆیان بەجێی دەھێڵن. info

• مكانة الدعوة إلى الله، وأنها أفضل الأعمال.
پلەوپایەی بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، بێگومان ئەوە باشترین کردەوەیە. info

• الصبر على الإيذاء والدفع بالتي هي أحسن خُلُقان لا غنى للداعي إلى الله عنهما.
ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکی و وەڵامدانەوەیان بەکار و کردەوەی چاک و جوان، دوو ڕەوشت و ئاکاری زۆر جوانن ھەرگیز بانگخواز لێیان بێ نیاز نابێت. info