ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
12 : 41

فَقَضَىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَاتٖ فِي يَوۡمَيۡنِ وَأَوۡحَىٰ فِي كُلِّ سَمَآءٍ أَمۡرَهَاۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ

اللە تەعالا ئاسمانەکانی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لە ڕۆژی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی، بەو دوو ڕۆژەوە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لە شەش ڕۆژدا تەواو بوو، وە اللە تەعالا وەحی خۆی لەھەموو ئاسمانەکاندا کرد بەوەی دیاریکردووە بۆیان، وە چی فەرمانێکیشی ھەبوو بۆیان لەتاعەت و گوێڕایەڵی و پەرستن جێگیری کرد، وە ئاسمانی دونیاشمان بەئەستێرەکان ڕازاندەوە، وە کردمانە ھۆی پاراستنی ئاسمانەکان لە گوێ ھەڵخستنی شەیتانەکان و ھەوڵی دزینی ھەواڵەکان بۆ جادووگەر و فاڵچیەکان، ئەوەی باسکرا لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی ئەندازەگیری زاتی پیرۆزی اللە تەعالایە کە زۆر بەتوانا وبەدەسەڵاتە، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە زۆریش زانایە بەمەخلوقات وبەدیھێنراوەکانی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الإعراض عن الحق سبب المهالك في الدنيا والآخرة.
پشتھەڵکردن لەھەق و ڕاستی ھۆکاری لەناوچوونە لە دونیا و دواڕۆژدا. info

• التكبر والاغترار بالقوة مانعان من الإذعان للحق.
خۆبەزلزانین و لەخۆ بایی بوون و نازین بەتوانا و دەسەڵات ڕێگرن لەملکەچ بوون بۆ ھەق و ڕاستی. info

• الكفار يُجْمَع لهم بين عذاب الدنيا وعذاب الآخرة.
بێباوەڕان لە دونیا و دواڕۆژیش سزا دەدرێن. info

• شهادة الجوارح يوم القيامة على أصحابها.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ شاھیدی دەدەن لەسەر خاوەنەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا. info