ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
39 : 41

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلۡأَرۡضَ خَٰشِعَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡۚ إِنَّ ٱلَّذِيٓ أَحۡيَاهَا لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی و تاک و تەنھایی و دەسەڵات و توانای ئەو زاتە پیرۆزە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان لە ڕۆژی دواییدا، ئەوەیە زەوی دەبینیت وشک بووە و مردووە و ھیچ گژوگیا و ڕووەکێکی تێدا نییە، بەڵام کاتێک ئەو بارانە دەبارێنینە سەری جارێکی تر ئەکەوێتە جوڵە و جۆرەھا دانەوێڵە و ڕووەکی لێ دەڕوێت و بەرز دەبێتەوە بەھۆی ئەو تۆوەی تێدایە، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەویە وشک و برنگە مردووەی بەڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە ھەر ئەویشە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و کۆیان دەکاتەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، بەڕاستی ئەو بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە زیندوو کردنەوەی زەوی پاش مردنی، وە دەسەوسانیشی ناکات لە زیندووکردنەوەی مردووەکان لە گۆڕەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 41

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا لَا يَخۡفَوۡنَ عَلَيۡنَآۗ أَفَمَن يُلۡقَىٰ فِي ٱلنَّارِ خَيۡرٌ أَم مَّن يَأۡتِيٓ ءَامِنٗا يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ ٱعۡمَلُواْ مَا شِئۡتُمۡ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ

بێگومان ئەوانەی خۆیان لە ئایەتەکانی ئێمە لادەدن بە نکۆڵی کردن و باوەڕ پێ نەھێنان و گۆڕین و تەحریف کردنیان، ئەوانە لە ئێمە شاراوە نین، بەڵکو پێیان دەزانین، ئایا ئەوەی فڕێ دەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە باشترە یان ئەو کەسەی ڕۆژی قیامەت دێت و تەئمینە لە سزای اللە تەعالا و بێ ترسە لێی؟ - ئەی خەڵکینە- لەچاکە و خراپە چی دەکەن بیکەن بێگومان اللە تەعالا ئاگاداری ھەموویەتی و ھەر ھەمووی دەبینێت و ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتانی لا نھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 41

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلذِّكۡرِ لَمَّا جَآءَهُمۡۖ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٞ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز نەھێنا و کاتێک بۆیان ھات بەدرۆیان زانی، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزا دەدرێن، ئەم قورئانە پەرتووکێکی بەعیززەت و پارێزراوە ھیچ کەسێکی لادەر ناتوانێت دەستکاری بکات و بیگۆڕێت. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 41

لَّا يَأۡتِيهِ ٱلۡبَٰطِلُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَلَا مِنۡ خَلۡفِهِۦۖ تَنزِيلٞ مِّنۡ حَكِيمٍ حَمِيدٖ

ئەم قورئانە نە لە پێشیەوە نە لەپاشیەوە لەھیچ لایەکەوە باتڵ و پڕوپوچی ڕووی تێ ناکات بە کەم کردن یان بەزیاد کردن و گۆڕینی و دەستکاری کردنی، لەلایەن خوایەکی زۆر دانای کاربەجێی لە بەدیھێنراوەکان و ئەندازەگیری و شەریعەتەکەیەوە دابەزیووە، لەھەموو کاتێکدا سوپاس کراوە. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 41

مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدۡ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبۡلِكَۚ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٖ

- ئەی پێغەمبەر- ئەوەی ئەمانە پێتی دەڵێن لە باوەڕ نەکردن و بەدرۆزانین، بە پێغەمبەرانی پێش تۆیشیان وت، بۆیە ئارام بگرە، پەروەردگارت زۆر لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش تۆڵەی سەختە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر گوناھ و تاوانیان سوورن و تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆلای. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 41

وَلَوۡ جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا أَعۡجَمِيّٗا لَّقَالُواْ لَوۡلَا فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥٓۖ ءَا۬عۡجَمِيّٞ وَعَرَبِيّٞۗ قُلۡ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ هُدٗى وَشِفَآءٞۚ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٞ وَهُوَ عَلَيۡهِمۡ عَمًىۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُنَادَوۡنَ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ

ئەگەر ئەم قورئانەمان بە زمانێکی تر جگە لە زمانی عەرەبی دابەزاندایە، ئەوا بێباوەڕەکان دەیانووت: بۆچی ئایەتەکانی بەزمانی عەرەبی ڕوون نەکراونەتەوە تاوەکو لێی تێبگەین، چۆن دەکرێت قورئان عەجەمی بێت، وە ئەوەی ھێنابێتی عەرەب بێت؟ - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ: قورئانی پیرۆز ھیدایەت و ڕێنوماییەکەری گومڕایی و سەرلێشێواویە، وە شیفای ھەموو نەزانین و خراپەکاریەکە - بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە و پێغەمبەرەکانیان بەڕاست زانیوە- وە ئەوانەیش باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا گوێیەکانیان کەڕە لەئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، وە چاویان کوێرە لەئاست بینینی و لێی حاڵی نابن، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە وەک ئەوە وایە لەجێگایەکی دوورەوە بانگیان بکەیت، ئیتر چۆن دەنگی ئەو کەسە دەبیستن بانگیان دەکات؟ info
التفاسير:

external-link copy
45 : 41

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ

بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان بەخشیە موسا ، بەڵام گەلەکەی جیاوازیان تێدا دروستکرد، ھەندێکیان باوەڕیان پێ ھێنا و ھەندێکی تریشیان کافر بوون پێی و باوەڕیان پێ نەھێنا، ئەگەر بھاتایە بەڵێنی پەروەردگار نەبوایە کە ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا بەندەکانی جیا دەکاتەوە بڕیار دەدات لە نێوایاندا لەسەر ئەوەی لە دونیا جیاواز بوون لەسەری، ئەوا ئەو بڕیاری دەدا لە نێوان ئەو کەسانەی کە ڕاجییان تێکەوت لەبەرامبەر تەوراتدا، ھەق و ناھەقی لێک جوودا دەکردەوە، ئەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی بوایە ڕێزی لێ دەنا، وە ئەوەیشی لەسەر ناھەقی بوایە زەلیل و ڕیسوای دەکرد، بێگومان بێباوەڕان گومان و دوودڵیەکی زۆریان ھەیە لەبەرامبەر قورئاندا. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 41

مَّنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ

ھەر کەسێک کاروکردەوە چاکەکان بکات ئەوە سوود و قازانج و پاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، کار و کردەوەی چاکەی ھیچ کەسێک سوود و قازانج بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە ھەر کەسێکیش کردەوەی خراپە و گوناھ و تاوان بکات زیان و خراپەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە گوناھ و تاوانی ئەو ھیچ زیانێک بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکاران دەداتەوە و تۆڵەیش لەخراپەکاران دەسێنێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت ھیچ کاتێک زوڵم و ستەم لەبەندەکانی ناکات، چاکەکانیان لێ کەم ناکاتەوە، وە گوناھ و تاوان و خراپەکانیشان بۆ زیاد ناکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• حَفِظ الله القرآن من التبديل والتحريف، وتَكَفَّل سبحانه بهذا الحفظ، بخلاف الكتب السابقة له.
اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی پاراستووە لە گۆڕین و دەستکاری کردن، وە بەڵێنیشی داوە کە بیپارێزێت، بەپێچەوانەی کتێب و پەرتووکی پێغەمبەرانی پێشوو، کە بەڵێنی نەداوە بیانپارێزێت. info

• قطع الحجة على مشركي العرب بنزول القرآن بلغتهم.
بڕوبیانووی بتپەرست و موشریکەکانی عەرەب ھیچ نەما کاتێک قورئانی پیرۆز بەزمانی خۆیان دابەزی. info

• نفي الظلم عن الله، وإثبات العدل له.
نەفی زوڵم و ستەم لەسەر اللە تەعالا و جێگیرکردنی دادگەری و عەدالەتی بۆی. info