ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
7 : 40

ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ

- ئەی پێغەمبەر- ئەو فریشتانەی عەرشی پەروەردگارتیان ھەڵگرتووە، لەگەڵ ئەو فریشتانەیش لە دەوری عەرشن، اللە تەعالا بەپاکو بێگەرد ڕادەگرن لەھەموو کەم و کورتی و شتێک کە شایستەی ئەو نەبێت، وە باوەڕیان پێیەتی، وە داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕداران دەکەن، وە لەنزاکانیاندا لە اللە تەعالا دەپارێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان زانست و زانیاری و ڕەحمەت و بەزەیی تۆ ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، دەی کەوایە لەوانە خۆشبە کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان و گەڕاونەتەوە بۆلای تۆ، وە شوێن ئاینەکەی تۆ کەوتوون، ھەروەھا بیان پارێزە لەسزای ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە . info

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە. info

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن. info