ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
66 : 40

۞ قُلۡ إِنِّي نُهِيتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِيَ ٱلۡبَيِّنَٰتُ مِن رَّبِّي وَأُمِرۡتُ أَنۡ أُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من ڕێگریم لێکراوە ئەو بتانە بپەرستم ئێوە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، کەھیچ سوود و زیانێکیان نییە، لەکاتێکدا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام لەپەروەردگارمەوە لەسەر پڕوپوچی و بەتاڵی ئەو بتانە بۆ ھاتووە، وە اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە تەنھا گوێڕایەڵ و ملکەچی ئەو بم لەپەرستن و عیبادەتەکانمدا، زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• دخول الدعاء في مفهوم العبادة التي لا تصرف إلا إلى الله؛ لأن الدعاء هو عين العبادة.
نزا و پاڕانەوە دەچنە ناو مانا و مەبەستی چەمکی پەرستنەوە، کە نابێت بۆ غەیری اللە تەعالا بکرێن، چونکە نزا و پاڕانەوە خۆیان خودی پەرستنن. info

• نعم الله تقتضي من العباد الشكر.
ناز و نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا شوکر و سوپاس لەبەندەکان دەخوازن. info

• ثبوت صفة الحياة لله.
سابت بوون و جێگیر بوونی سیفەتی ژیان و حەیات بۆ اللە تەعالا. info

• أهمية الإخلاص في العمل.
گرنکی ئیخلاس و دڵسۆزی لەکار و کردەوەکاندا. info