ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
60 : 40

وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ

- ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان دەفەرموێت: بەتەنھا ھەر من بپەرستن و ھەر لەمنیش داوا بکەن، منیش وەڵامی داواکانتان دەدەمەوە و لێیشتان دەبوورم و ڕەحمیشتان پێدەکەم، بێگومان ئەوانەی لە ئاست پەرستنی مندا لوتبەرز و خۆبەلزانن لە ڕۆژی قیامەتدا بە زەلیلی و ڕیسوایی دەەچنە ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• دخول الدعاء في مفهوم العبادة التي لا تصرف إلا إلى الله؛ لأن الدعاء هو عين العبادة.
نزا و پاڕانەوە دەچنە ناو مانا و مەبەستی چەمکی پەرستنەوە، کە نابێت بۆ غەیری اللە تەعالا بکرێن، چونکە نزا و پاڕانەوە خۆیان خودی پەرستنن. info

• نعم الله تقتضي من العباد الشكر.
ناز و نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا شوکر و سوپاس لەبەندەکان دەخوازن. info

• ثبوت صفة الحياة لله.
سابت بوون و جێگیر بوونی سیفەتی ژیان و حەیات بۆ اللە تەعالا. info

• أهمية الإخلاص في العمل.
گرنکی ئیخلاس و دڵسۆزی لەکار و کردەوەکاندا. info