ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
57 : 40

لَخَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ أَكۡبَرُ مِنۡ خَلۡقِ ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەمووە گەورەیی و فراوانییەوە گەورەترە لە بەدیھێنانی خەڵکی، ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەموو گەورەییەیانەوە بەدیھێناوە بەتواناترە کە مردووەکان جارێکی تر لە گۆڕەکانیان زیندوو بکاتەوە، بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن و بێ ئاگان لێی، لەگەڵ ئەو ھەمووە ڕوونییەی پەند و ئامۆژگاری لێ وەرناگرن، نایکەن بەبەڵگە لەسەر زیندووبوونەوەی خەڵکی لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نصر الله لرسله وللمؤمنين سُنَّة إلهية ثابتة.
پشتگیری و سەرخستنی پێغەمبەران و باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• اعتذار الظالم يوم القيامة لا ينفعه.
بڕوبیانوو ھێنانەوەی ستەمكاران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە. info

• أهمية الصبر في مواجهة الباطل.
گرنگی ئارامگرتن لە ڕوبەڕووبونەوەی باتڵ و ناھەقدا. info

• دلالة خلق السماوات والأرض على البعث؛ لأن من خلق ما هو عظيم قادر على إعادة الحياة إلى ما دونه.
بەڵگەی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر زیندوبونەوەی پاش مردن، چونکە ئەو زاتەی گەورەتر لەوانی بەدیھێنا بێت توانایشی ھەیە بچوکتر لەوانیش جارێکی تر بەدی بھێنێتەوە و زیندوویان بکاتەوە. info