ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
56 : 40

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡ إِن فِي صُدُورِهِمۡ إِلَّا كِبۡرٞ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِۚ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ

بێگومان ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالاوە، ھەوڵ دەدەن و کۆشش دەکەن بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە و بورھانێک بەتاڵیان بکەنەوە، وە دەیانەوێت بەگومانی خراپ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ڕەد بکەنەوە، ھیچ شتێکیش ھۆکار نییە بۆ ئەم کارەیان تەنھا لوتبەرزی و خۆبەزلزانین نەبێت لەبەرامبەر ھەق و ڕاستی، وە ھەرگیز ناگەن بەوەی بەسەر ھەق و ڕاستیدا زاڵ بن، - ئەی پێغەمبەر - پەنا بگرە بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەری کار و کردەوەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان دەسێنێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نصر الله لرسله وللمؤمنين سُنَّة إلهية ثابتة.
پشتگیری و سەرخستنی پێغەمبەران و باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• اعتذار الظالم يوم القيامة لا ينفعه.
بڕوبیانوو ھێنانەوەی ستەمكاران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە. info

• أهمية الصبر في مواجهة الباطل.
گرنگی ئارامگرتن لە ڕوبەڕووبونەوەی باتڵ و ناھەقدا. info

• دلالة خلق السماوات والأرض على البعث؛ لأن من خلق ما هو عظيم قادر على إعادة الحياة إلى ما دونه.
بەڵگەی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر زیندوبونەوەی پاش مردن، چونکە ئەو زاتەی گەورەتر لەوانی بەدیھێنا بێت توانایشی ھەیە بچوکتر لەوانیش جارێکی تر بەدی بھێنێتەوە و زیندوویان بکاتەوە. info