ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
52 : 40

يَوۡمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّٰلِمِينَ مَعۡذِرَتُهُمۡۖ وَلَهُمُ ٱللَّعۡنَةُ وَلَهُمۡ سُوٓءُ ٱلدَّارِ

لە ڕۆژێکدا بڕوبیانوو ھێنانەوە ھیچ سوودێک ناگەیەنێت بەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە، بڕوبیانوو ھێنانەوەیان ھیچ لەباری قورسی زوڵم و ستەمی ئەوان سووک ناکات، لەو ڕۆژەدا لەڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا دەردەکرێن، وە خراپترین شوێن و جێگایان کە ئاگری دۆزەخە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نصر الله لرسله وللمؤمنين سُنَّة إلهية ثابتة.
پشتگیری و سەرخستنی پێغەمبەران و باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• اعتذار الظالم يوم القيامة لا ينفعه.
بڕوبیانوو ھێنانەوەی ستەمكاران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە. info

• أهمية الصبر في مواجهة الباطل.
گرنگی ئارامگرتن لە ڕوبەڕووبونەوەی باتڵ و ناھەقدا. info

• دلالة خلق السماوات والأرض على البعث؛ لأن من خلق ما هو عظيم قادر على إعادة الحياة إلى ما دونه.
بەڵگەی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر زیندوبونەوەی پاش مردن، چونکە ئەو زاتەی گەورەتر لەوانی بەدیھێنا بێت توانایشی ھەیە بچوکتر لەوانیش جارێکی تر بەدی بھێنێتەوە و زیندوویان بکاتەوە. info