ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
5 : 40

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۖ وَهَمَّتۡ كُلُّ أُمَّةِۭ بِرَسُولِهِمۡ لِيَأۡخُذُوهُۖ وَجَٰدَلُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّ فَأَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ عِقَابِ

پێش ئەوان گەلی نوح بێباوەڕ بوون و پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ دانا، وە پێش گەلی نوحیش گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط و خەڵکی مەدیەن و فیرعەونیش ھەر ھەموویان بێباوەڕ بوون و شوێن بانگەوازی پێغەمبەرەکانیان نەکەوتن، ھەموو گەل و ئوممەتێک لەو ئوممەتانە ویستیان پێغەمبەرەکانیان بگرن و بیانکوژن، وە بەناھەق و بیروباوەڕی پوچەڵەوە مشتومڕ و دەمەقاڵێیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد، تا بەگومانی خۆیان بەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەیان ھەق و ڕاستی لەناوبەرن، ئەوە بوو اللە تەعالا گرتنی و لەناوی بردن، جا بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن سزامدان و لەناوم بردن، بەڕاستی سزایەکی سەخت بوو. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە . info

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە. info

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن. info