ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
39 : 40

يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٞ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ

ئەی گەلەکەم، بێگومان ژیانی ئەم دونیایە ژیانێکە خەڵکی کەمێک لەزەت لە خۆشییەکانی دەبینن و ڕادەبوێرن تێیدا و کۆتایی دێت، وریابن ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، چونکە بەڕاستی ژیانی دواڕۆژ بەناز و نیعمەت و خۆشییەکانیەوە ژیانی ھەقیقی و نەبڕاوە و جێگای حەسانەوە و جێگیر بوونە نەک ژیانی ئەم دونیایە، کەوابوو بە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگارتان کاری بۆ بکەن و خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، وریا بن ژیانی دونیا سەرقاڵتان نەکات و ژیانی دواڕۆژتان لەبیر باتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجدال لإبطال الحق وإحقاق الباطل خصلة ذميمة، وهي من صفات أهل الضلال.
مشت و مڕ و دەمەقاڵێ کردن بۆ پوچەڵ کردنەوەی ھەق و ڕاستی ڕەوشت و ئاکارێکی زۆر خراپە، وە لە سیفاتی خەڵکانی گومڕا و دوور لە خوایە. info

• التكبر مانع من الهداية إلى الحق.
لوت بەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگای ھیدایەت لە مرۆڤ دەگرێت کە ھەق و ڕاستی بناسێت. info

• إخفاق حيل الكفار ومكرهم لإبطال الحق.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مایە پووچ بوونی فڕت و فێڵی بێباوەڕان کە ھەمیشە لە پیلاندان بۆ ئەوەی ھەق و ڕاستی لەخەڵکی بشێوێنن. info

• وجوب الاستعداد للآخرة، وعدم الانشغال عنها بالدنيا.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆژی دوایی، وە زۆر سەرقاڵی ژیانی دونیا نەبێت، چونکە ژیانی دونیا کۆتایی دێت و ژیانی ھەقیقی و ڕاستی ئەو ژیانەیە لای اللە تەعالایە لە ڕۆژی قیامەتدا. info