ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
37 : 40

أَسۡبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبٗاۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِۚ وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ

بەڵکو بگەم بەڕێگا و دەرگاکانی ئاسمان و سەرکەوم پێیدا، تاوەکو تەماشای ئەو پەرستراو و خوایەی موسا بکەم لێوەی، کە وادەزانێت ھەر ئەو بەتەنھا شایانی پەرستنە، وە گومانیشم وایە موسا درۆزنە لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە فیرعەون کردەوە ناشیرینەکانی بۆ جوان و ڕازاوە کرا کاتێک ئەو داوایەی لە ھامانی وەزیری کرد، وە لەڕێگای ھەق و ڕاستی لایدا و گومڕا بوو، بێگومان ئەو فڕت و فێڵەی فیرعەون کردی بۆ ئەوەی واپیشانی خەڵکی بدات کەخۆی لەسەر ھەق و ڕاستییە و موسایش لەسەر باتڵ و ناھەقییە ھەر لە زیان و تیاچوندایە، چونکە سەرەنجامی ڕەنجەڕۆیی و ماندووبون و بەدبەختی ھەتا ھەتاییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجدال لإبطال الحق وإحقاق الباطل خصلة ذميمة، وهي من صفات أهل الضلال.
مشت و مڕ و دەمەقاڵێ کردن بۆ پوچەڵ کردنەوەی ھەق و ڕاستی ڕەوشت و ئاکارێکی زۆر خراپە، وە لە سیفاتی خەڵکانی گومڕا و دوور لە خوایە. info

• التكبر مانع من الهداية إلى الحق.
لوت بەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگای ھیدایەت لە مرۆڤ دەگرێت کە ھەق و ڕاستی بناسێت. info

• إخفاق حيل الكفار ومكرهم لإبطال الحق.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مایە پووچ بوونی فڕت و فێڵی بێباوەڕان کە ھەمیشە لە پیلاندان بۆ ئەوەی ھەق و ڕاستی لەخەڵکی بشێوێنن. info

• وجوب الاستعداد للآخرة، وعدم الانشغال عنها بالدنيا.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆژی دوایی، وە زۆر سەرقاڵی ژیانی دونیا نەبێت، چونکە ژیانی دونیا کۆتایی دێت و ژیانی ھەقیقی و ڕاستی ئەو ژیانەیە لای اللە تەعالایە لە ڕۆژی قیامەتدا. info