ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
3 : 40

غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِيدِ ٱلۡعِقَابِ ذِي ٱلطَّوۡلِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ إِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

ئەو پەروەردگارە لێخۆش بووی تاوانی بەندەکانیەتی، وە گیراکەری تەوبەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، لەھەمان کاتدا سزای توندە بۆ ئەوانەی گوناھبارن و تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای، وە خاوەنی بەخشش و فەزڵ و چاکەیە، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەموو بەندەکانی ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش دەسێنێت لەگوناھبارانیان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە . info

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە. info

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن. info