ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
27 : 40

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٖ لَّا يُؤۡمِنُ بِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک زانی فیرعەون ھەڕەشەی لێدەکات وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم و ئێوە و داوای لێدەکەم بمپارێزێت لە ھەموو خۆبەزل گرێکی لوت بەرز لەئاست ھەق و ڕاستی و باوەڕ و ئیمان، بمانپارێزێت لەکەسێک باوەڕی نییە بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبونەوە و حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت و سزا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء المؤمن إلى ربه ليحميه من كيد أعدائه.
پەنابردنی باوەڕدار بۆ پەروەردگاری بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە فڕوفێڵی دوژمنەکانی. info

• جواز كتم الإيمان للمصلحة الراجحة أو لدرء المفسدة.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەبەر بەرژەوەندیەکی باشتر و چاکتر، یان بۆ نەھێشتن و لادانی خراپە ھەندێک جار باوەڕەکەی بشارێتەوە و نەھێڵێت خەڵکی پێی بزانن. info

• تقديم النصح للناس من صفات أهل الإيمان.
ئامۆژگاری کردن خەڵکی لە سیفاتە جوان و خاسەکانی ئەھلی ئیمانە. info