ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
20 : 40

وَٱللَّهُ يَقۡضِي بِٱلۡحَقِّۖ وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقۡضُونَ بِشَيۡءٍۗ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ

اللە تەعالا بەدادگەری و عەدل حوکم و بڕیارەکانی دەدات، ھیچ کەسێک زوڵم و ستەمی لێ ناکرێت چاکە و حەسەناتی لێ کەم بکرێتەوە، یان گوناھ و تاوانەکانی بۆ زیاد بکرێت، ئەو بت و خوا درۆینانەیش بتپەرست و موشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ حوکم و بڕیار نادەن؛ چونکە خاوەنی ھیچ نین و ھیچیان لەتوانادا نییە، بێگومان اللە تەعالا بیسەری قسە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەر و ئاگاداری نیەتی کار و کردەوەکانیانە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• التذكير بيوم القيامة من أعظم الروادع عن المعاصي.
بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەت لەگەورەترینی ئەو بەربەستانەیە کەوا لە مرۆڤ دەکات دەستھەڵگرێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکردن. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده؛ خَفِيَّة كانت أم ظاهرة.
اللە تەعالا ئاگادارە بەگشت کار و کردەوەی بەندەکانی، بەنھێنی و ئاشکرایەوە. info

• الأمر بالسير في الأرض للاتعاظ بحال المشركين الذين أهلكوا.
فەرمان کردن بەگەڕان بەسەر زەویدا بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەحاڵ و گوزەران و سەرەنجامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی لەناوچوون. info