ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
63 : 39

لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

کلیلی گەنجینەکانی خێر و خۆشی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەدەستی اللە تەعالایە، دەیبەخشێت بەو کەسەی خۆی بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەو کەسەی خۆی بیەوێت، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون بەنیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا ھەر ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە لە ژیانی دونیا بێ بەش بوون لە باوەڕھێنان، وە لە ڕۆژی دواییشدا بەھەتا ھەتایی دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الكِبْر خلق ذميم مشؤوم يمنع من الوصول إلى الحق.
خۆبەزلزانین ڕەوشتێکی ناپەسەند و شوومە، ڕێگرە لەوەی مرۆڤ بگات بەھەق و ڕاستی. info

• سواد الوجوه يوم القيامة علامة شقاء أصحابها.
ڕوو ڕەش بوون لە ڕۆژی قیامەتدا نیشانەی بەدبەختی خاوەنەکەیەتی. info

• الشرك محبط لكل الأعمال الصالحة.
شیرک و ھاوەڵ و بڕیادان بۆ اللە تەعالا ھەرچی کار و کردەوەی چاکە ھەیە ھەمووی دەسڕێتەوە لەناوی دەبات. info

• ثبوت القبضة واليمين لله سبحانه دون تشبيه ولا تمثيل.
سابت و جێگیر بوونی چنگ و دەستی ڕاست بۆ اللە تەعالا، بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا بۆی (لیس کمثلە شیء). info