ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
59 : 39

بَلَىٰ قَدۡ جَآءَتۡكَ ءَايَٰتِي فَكَذَّبۡتَ بِهَا وَٱسۡتَكۡبَرۡتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

ھیچی وانیە و ڕاست ناکەیت کە ئاوات دەخوازیت لەسەر ھیدایەت بوویتایە، بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەکانی منت بۆ ھات، کەچی باوەڕت پێ نەکرد و بەدرۆت زانی و خۆت لەوە بە گەورەتر زانی کەشوێنیان بکەویت، تۆ لەو کەسانە بوویت کە باوەڕت بە اللە تەعالا و ئایەت و نیشانە و پێغەمبەرەکەی نەبوو. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الكِبْر خلق ذميم مشؤوم يمنع من الوصول إلى الحق.
خۆبەزلزانین ڕەوشتێکی ناپەسەند و شوومە، ڕێگرە لەوەی مرۆڤ بگات بەھەق و ڕاستی. info

• سواد الوجوه يوم القيامة علامة شقاء أصحابها.
ڕوو ڕەش بوون لە ڕۆژی قیامەتدا نیشانەی بەدبەختی خاوەنەکەیەتی. info

• الشرك محبط لكل الأعمال الصالحة.
شیرک و ھاوەڵ و بڕیادان بۆ اللە تەعالا ھەرچی کار و کردەوەی چاکە ھەیە ھەمووی دەسڕێتەوە لەناوی دەبات. info

• ثبوت القبضة واليمين لله سبحانه دون تشبيه ولا تمثيل.
سابت و جێگیر بوونی چنگ و دەستی ڕاست بۆ اللە تەعالا، بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا بۆی (لیس کمثلە شیء). info