ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
16 : 39

لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ

لەسەروویانە چەند تەبەقێک لە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، وە لە ژێریشیانەوە بەھەمان شێوەیە دووکەڵ و ئاگری بڵێسەدار و گەرمای پڕوکێنەر ھەیە، ئەم سزایەی باسکرا اللە تەعالا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت، ودەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ، تەنھا لەمن بترسن، ئەویش بەوەی فەرمانەکانم بەجێ بەھێنن و دووریش بکەونەوە لەو شتانەی قەدەغە و یاساغم کردووە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إخلاص العبادة لله شرط في قبولها.
ئیخلاس و دڵسۆزی لە بەندایەتی و پەرستندا مەرجی گیرا بوونیەتی لای پەروەردگار. info

• المعاصي من أسباب عذاب الله وغضبه.
گوناهـ و تاوان، سزای اللە تەعالا و تووڕەیی ئەو پێویست دەکات. info

• هداية التوفيق إلى الإيمان بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info